Ads (728x90)

کەتەلۆنییەکان بۆ “تۆپی زێڕین” دەنگ بە ڕۆنالدۆ دەدەن
هەوادارانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بەردەوامن لە نائومێدکردنی ئەستێرەی تیپەکەیان “لیۆنێل میسی” و پشتگیریکردن لە ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بۆ بەدەستهێنانی “تۆپی زێڕین”.

ڕۆژنامەی “ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ـی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە، ئەنجامی ڕاپرسی سەر پێگە ئەلیکتڕۆنییەکەی ڕاگەیاند، کە لەسەر ئەو یاریزانەی شایستەی بەدەستهێنانی “تۆپی زێڕین”ـە ئەنجامیدا بوو.

لەو ڕاپرسیەدا، کەتەلۆنییەکان بۆ بەرژەوەندی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” دەنگیاندا وەکو باشترین یاریزان، کە ئەستێرەی پورتوگالییەکە ڕێژەی 20%ـی دەنگەکانی بەدەستیهێناوە، لە کاتێکدا “لیۆنێل میسی” ڕێژەی تەنها 16%ـی دەنگەکانی بەدەستیهێناوە، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونخیش “مانوێل نۆیەر” ڕێژەی 11%ـی دەنگەکانی بەدەستیهێناوە، “نێیمار”ـی بەڕازیلیش ڕێژەی 8%ـی دەنگەکانی بەدەستیهێناوە، هەریەك لە یاریزانان “تۆماس مۆلەر” و “ئەنخێل دیماریا”ـیش لە پلەی پێنجەمدا هاتوون.

شایەنی باسە، ڕۆژنامەی “ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ـی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنەش، ڕاپرسییەکی هاوشێوەی ئەنجامداوە، لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانیشدا دەرکەوتووە، کە بە هەمان شێوە کەتەلۆنییەکان بۆ بەرژەوەندی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” دەنگیانداوە، بە تەرزێك جیاوازی نێوان “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و “لیۆنێل میسی” زۆر ڕوون بووە.

إرسال تعليق