Ads (728x90)

بەختەوەری کەسێك، بێبەختی کەسانی دیکە ناگەیەنێت
ئەفسانەیەکی ئوستوڕاڵی هەیە، کە سەربوردەی جادووگەرێك دەگێڕێتەوە، کە لەگەڵ سێ خوشکی پێکەوە دەبن و دەگەنە بەناوبانگترین جەنگاوەری سەردەمی خۆی.

جەنگاوەرەکە دەڵێت: دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێك لەو کچە جوانانە بکەم.

جادووگەرەکە وەڵامی دەداتەوە و پێی دەڵێت: ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێكیان بکەی، دوو خوشکەکەی دیکەم ئازار دەچێژن، بۆیە من بە دوای هۆزێکدا دەگەڕێم ڕێگە بە جەنگاوەرەکان بدات هاوسەرگیری لەگەڵ سێ ژن بکات بەیەکەوە!.

بۆیە چەندین ساڵ هەموو کیشوەری ئوستوڕاڵی تەی کرد بە بێهوودە و، بە ئامانجەکەشی نەگەیشت!.

پاش ئەوەی چوونە ناو تەمەنەوە و ماندوو بوون لە ڕۆیشتنی دوورودرێژ، یەکێك لەو سێ خوشکە بە برا جادووگەرەکەی وت:

لانیکەم یەکێکمان بەختەوەر دەبوو؟!.

جادووگەرەکە دانینا بە هەڵەکەی خۆی، بەڵام تازە کاتەکە بەسەرچوو!.

بەڵێ، ئەو جادووگەرە خوشکەکانی کرد بە چەند تۆپەڵە بەردێك، بۆ ئەوەی هەر کەسێك بەو شوێنەدا بڕوات بزانێت، کە بەختەوەری کەسێك، بێبەختی کەسانی دیکە ناگەیەنێت

إرسال تعليق