کەسێك هاتە لای پیاوێکی گەورە و پایەدار و پێیوت: فڵانە کەس جنێوی بە تۆ دا..!
پیاوە گەورەکە پێیوت: ئەگەر فڵانە کەس تیرێکی گرتبێتە من و بەرم نەکەوتبێت، باشە بۆچی تۆ تیرەکەت هەڵگرت و هێنات لەناو دڵمدا چاندت؟!.
لە ڕاستیدا قسەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر جوان هەیە و کوردەواریمان زۆر جوانی پێکاوە، کاتێك دەڵێن: ئەو کەسە دوژمنت نییە کە قسەت لەسەر دەکات و قسەت بۆ هەڵدەبەستێت و کار دەکات بۆ ئەوەی ناشیرنت بکات، بەڵکو ئەو کەسە دوژمنتە کە قسەی خەڵکت بۆ دێنێتەوە و ئەو شتانەت بۆ دەگێڕێتەوە!.
پێغەمبەری خۆشەویستیش (دخ) فەرموویەتی: ئەو کەسەی دوو زمانی دەکات و قسە دێنێت و دەبات، ناچێتە بەهەشتەوە، بۆیە با وا بکەین ئەو جۆرە کەسانە لە کۆمەڵگا نەمێنن، چونکە شایەنی ئەوە نین لەگەڵ مرۆڤ بژین، ئەوان زۆر لەوە کەمترن لە گەورەیی مرۆڤبوون تێگەیشتبن.
نەفرەت لە مرۆڤە دوو زمانەکان، خوای گەورە لە دونیا و قیامەت ڕوویان ڕەش بکات، خوای گەورە ڕیسوایان بکات و لە هەموو بەخششێکی جوانی دونیا و قیامەت بێبەشیان بکات.

إرسال تعليق