Ads (728x90)

پارەدارکردنی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی ڤییەننا
حکومەتی نەمسا بڕی 1,3 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ پارەدارکردنی خوێندنی وانەی ئیسلامی لە زانکۆی ڤییەننا لە نەمسا، ئەوەش بە گوێرەی پڕۆژە یاسای ئیسلامی نوێ، کە بڕیار وایە لە دەستپێکی ساڵی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە مەبەستیش لێی ئەوەیە پێشنوێژکار و وتارخوێن لەو زانکۆیە دەربچن و لە مزگەوتەکانی نەمسا دابمەزرێن.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “دی بەرسا”، هەنگاو بە هەنگاو شەش مامۆستای وانەبێژ لە ماوەی نێوان ساڵی 2016 تا 2019 لەو زانکۆیە دادەمەزرێن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، کە تا ئێستا زانکۆکە مامۆستا و پڕۆگرامەکانی خوێندنەکەی دیارینەکردووە، هەروەکو سیستەمی خوێندنەکەش ڕوون نییە.

سەبارەت بە پڕۆژە یاسای ئیسلامی نوێ، هەفتەی ڕابردوو وەزیری کاروباری ئەوروپی و دەرەوەی نەمسا، کارکردن بە یاساکەی ڕایگەیاند، کە قەدەغە دەخاتە سەر پارەدارکردنی کۆمەڵە ئیسلامییەکان لە دەرەوە.

پڕۆژکەش لەلایەن لیژنەیەکی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەوقافی نەمساوی ئامادەکراوە، ئەوەش بە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت، کە پێش نزیکەی ساڵێك بە هەماهەنگی و ڕاوێژکردنلەگەڵ دەستەی ئیسلامی ڕەسمی، دەستکراوە بە کارکردن تێیدا.

إرسال تعليق