دیمەنێك لە دەریاچەی “طبریة” |
یەکێك لەو سێ نیشانەيه، کەمبوونەوەی ئاستی ئاوە لە گوندی “عین زغر” لە ئوردون، کە دەکەوێتە تەنیشت دەریای مردوو.
“عەلی جومعە” زانیارییەکان دەخاتەڕوو و دەڵێت، نیشانەی یەکەم “وشکبوونی دار خورماکانی ـ بیسان ـ ە، لە خاکە داگیرکراوەکان لە شام”.
ئەو ڕوونیشیکردەوە، کە نیشانەی دووەم نزم بوونی ئاستی دەریاچەی “طبریة”ـەیە لە فەڵەستین، بە جۆرێك هەڕەشەی تینووێتی لە ئیسڕائیل کردووە، هەر بۆیەش ڕژێمی زایۆنی ئیسڕائیل چووەتە ناو خاکی باشووری لوبنان بە مەبەستی گۆڕینی ئاراستەی ئاوی ڕووباری “ليطاني” بەرەو دەریاچەی “طبریة”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە نیشانەی سێیەم کەمبوونەوەی ئاستی ئاوە لە گوندی “عین زغر” لە ئوردون، کە دەکەوێتە تەنیشت دەریای مردوو، کە لە ئێستادا ئەوە ڕوویداوە.
“عەلی جومعە” پێیوایە، نیشانە گچکەکانی “ڕۆژی دوایی”، هەموویان باس لە بڵاوبوونەوەی خراپەکاری دەکەن لەسەر زەوی، کە ئەوەش دەبێتە عوڕف و جێگەی ڕەزامەندی خەڵك، ئەوەشیان مەترسیدارترین پێشهاتە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا.
إرسال تعليق