Ads (728x90)

پێیوایە “فابریگاس” بەشخوراو بوو لە بەرشەلۆنە
هێڕشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، “پێدرۆ ڕۆدرێگز”، لەبارەی درەوشانەوە و ئاستی سەرنجڕاکێشی هاوڕێی پێشووی خۆی “سیسك فابریگاس” لەگەڵ یانەی ئێستای، کە یانەی چێلسی ئینگلیزییە، قسەی بۆ ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ”ـی کەتەلۆنی کرد.

“پێدرۆ ڕۆدرێگز” وتی، “سیسك فابریگاس”، لەو ماوەیەی لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە بوو، ستەمی لێکرا، چونکە ئێستا بۆمان ئاشکرا بوو کە تووشی ستەملێکردن بووە، تیپەکەش نەیتوانی بە تەواوترین شێوە سوود لە توانا هونەرییە سەرنجڕاکێشەکانی وەربگرێت.

بە بۆچوونی “پێدرۆ ڕۆدرێگز”، “سیسك فابریگاس” یاریزانێکی گەورەیە و، باشترین یاریزانیشە لە هێڵی ناوەڕاست لەسەر ئاستی جیهان، چونکە دەتوانین بە سادەیی ئەوە بڵێین، کە ئەو خاوەنی بەهرە و لێهاتووییەکی زۆرە بەرزە، چونکە بینینێکی باشی هەیە لەناو یاریگا و، تۆپەکان زۆر بە جوانی بۆ هاوڕێکانی دەگوازێتەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ گۆڵ تۆمارکردن.

شایەنی باسە، “سیسك فابریگاس” لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ، لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە پەیوەندیکرد بە ڕیزەکانی یانەی چێلسی ئینگلیزی، گرێبەستی یانە ئینگلیزییەکەش لەگەڵ “سیسك فابریگاس” زۆر سەرکەوتوو بوو، تەنانەت یەکێك بوو لە گرنگترین گواستنەوەکانی هاوینەی ئەمساڵ لەسەر ئاستی هەموو جیهان، چاوەڕێش دەکرێت ئاستی جوانتر و بەرزتر لەگەڵ یانە تازەکەی پێشکەش بکات.

إرسال تعليق