لە گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوەی یەکەم ڕۆژی گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ”، تایبەت بە حیسابی گروپی G، یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لەسەر یاریگای “ئۆلمپیکۆ” میوانداری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی کرد.
لە گێمی یەکەمدا یانە باڤارییەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی تۆپ ویاریگایان کرد بوو، بە جۆرێك دەرفەتیان نەدا گورگەکانی ڕۆما هەناسە بدەن، بەڵکو بە بەهێزی هێڕشەکانیان دەستپێکرد و دۆزەخێکی گەورەیان دروستکرد، کاتێك لە گێمی یەکەمدا توانیان هەموو شتێك یەکلایی بکەنەوە و پێنج گۆڵ تۆمار بکەن، “ئاریان ڕۆبن” دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 8 و 30، “ماریۆ گۆتزە” لە خولەکی 23، “ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی” لە خولەکی 25، “تۆماس مۆلەر” لە خولەکی 36، ئەو گێمەش بە ئەنجامی 5-0 کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە جێگیرتر و ئارامتر یاریان دەکرد، لەگەڵ ئەوەش باشتر خۆیان نمایشکرد، لەو گێمەشدا گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد، “فڕانك ڕیبێری” لە خولەکی 78، “شیردان شاکیری” لە خولەکی 80، یانەی ڕۆماش گۆڵی پاراستی ئاوی ناوچەوانی لە خولەکی 66 لە ڕێگەی یاریزان “کواسی گیرڤینیۆ”ـەوە تۆمار کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەیەکی گەورە و گرنگی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە ئەنجامی 5-0 کۆتاییهات، هەروەکو یانە باڤارییەکە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ لە 3 یاریدا.

إرسال تعليق