لە ماڵە هاوسێکەمان ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەژیا، پێش پێنج ساڵ پیاوەکەی کۆچی دوایی کرد، بەر لە دوو ساڵ پێش ئێستاش، کچەکەی لەگەڵ مێردی و دوو منداڵی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، لە ئەنجامدا هەموویان مردن.
کاتێك لەسەر کارەکەم گەڕامەوە، لەسەر دەروازەی شوقەکان نووسرا بوو: “20 دۆلارم ون کردووە، هەر کەسێك دۆزییەوە، بیگەڕێنێتەوە شوققەی ژمارە 76، مووچەکەم کەمە و بەشی کڕینی نان ناکات”.
لە شوققەی ژمارە 76 ئافرەتێکی بەساڵاچوو هەبوو، من باری گوزەرانی ئەوم دەزانی، بۆیە بڕیارمدا بڵێم من 20 دۆلارەکەم دۆزیووەتەوە، بۆیە 20 دۆلارم لە جزدانەکەم دەرهێنا و سەرکەوتم بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئافرەتە بەساڵاچووەکە.
کاتێك پارەکەم دایێ، ئافرەتە بەساڵاچووەکە گریا و وتی: تۆ کەسی دوانزەهەمینی کە پارەکەم بۆ دەگەڕێنێتەوە و دەڵێ ئەو دۆزیویەتییەوە.
بۆیە زەردەخەنەیەك کەوتە سەر لێوانم و ڕۆیشتم بۆ لای مەسعەدەکە، ئەو کاتە بانگی کردم و پێیوتم: ئەگەر ئەرك نەبێت ئەو ئاگاداریە بدڕێنە، چونکە من نەمنوسیووە.
ئافرەتە بەساڵاچووەکە هەڵوەستەیەکی کرد و وتی: ئەوە هاوخەمی و هاوسۆزی ئێوەیە، کە هیوام پێدەبەخشێت.
ئەو ڕۆژە زانیم، ئەگەر بمانەوێت و حەز بکەین، چاکە باڵ دەکێشێت بەسەر ئەو جیهانەماندا.

إرسال تعليق