Ads (728x90)

داهاتی مادی سعودیە لە حەجدا چەندە؟
بەجێهێنانی فەڕیزەی حەج، ساڵانە شوێنەواری گەورە لەسەر ئاستە جیاوازەکان لە سعودیە جێدەهێڵێت، بە تایبەت لەسەر ئاستی داهات و دەستکەوتی مادی، بەوەی کەرتە گشتییەکان، لە کۆمپانیا و دامەزراوە و گواستنەوە و گەیاندن و شوێنە بازرگانییەکان، کە لە بواری حەجدا کار دەکەن، لە ڕووی داهاتی داراییەوە زۆر سوودمەند دەبن.

توێژینەوەیەکی نوێ، کە زانکۆی “أم القری”ـی سعودی  بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەیکردووە بەوەی، کەخەرجی حاجییەکان، داهاتی ئەو کەرتە گشتیانە دابین دەکات، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەو دەستکەوتە و داهاتە مادیە لە بواری ئابووریدا خەرج دەکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆکارێکی زۆر گرنگ بۆ زیادبوونی خواست لەسەر هەموو شتەکان.

توێژینەوەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، شوێنەوار و کاریگەری هەرە گەورەی حەج لەسەر ئاستی کەرتەکانی عەقارات دەردەکەوێت، نەخاسمە هەندێك لە توێژینەوەکان هێما بۆ ئەوە دەکەن، کە ئەوەی لە کەرتی نیشتەجێبوون سەرف دەکرێت، 30-40%ـی کۆی گشتی خەرجییەکانی حاجیان پێکدێنێت، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە کەرتی نیشتەجێبوون بەشی شێری بەردەکەوێت لە خەرجییەکانی حاجیان لە بەجێهێنانی فەڕیزەی حەج، بەمدواییانەش ئەو خەرجیانە لەسەر چالاکییەکانی کەرتی عەقارات لە شاری مەککە ڕەنگیداوەتەوە، بە تایبەت کە خستنەڕووی بەرهەمی کەرتی عەقارات تێیدا سنووردارە.

بێجگە لەوەش، بەجێهێنانی فەڕیزەی حەج کاریگەری و شوێنەواری گەورەی ئابووری لەسەر ئاستی کۆمپانیا و دامەزراوە و گواستنەوە و گەیاندن و شوێنە بازرگانییەکان جێدەهێڵێت، کە کۆی گشتی داهاتە ساڵانەییەکەیان بە چەندین ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئەوەش وا دەکات دەوڵەتی سعودیە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی دەستبکەوێت لە وێنەی داهاتی نەوت، بە تایبەت کە زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە، داهاتی حەج و عومرە لە ساڵی 2012ـدا، 16 ملیار دۆلار بووە.

إرسال تعليق