شاری “ئیستەنبۆل” بە گەورەترین شاری تورکیا و پێنجەم گەورەترین شارەکانی جیهان دادەنرێت لە ڕووی دانیشتووانەوە، کە شوێنی دوو کیشوەری جیاوازی داگیر کردووە، چونکە بەشێکی شارەکە دەکەوێتە سنووری کیشوەری ئەوروپا، بەشەکەی دیکەشی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیاوە.
بە درێژایی مێژووی ڕابردوو، شاری “ئیستەنبۆل” ناوەندێکی ئیسلامی گەورە بووە و، چەندین مزگەوتی گەورە و ناوازە و، چەندین شوێنەوار و شاکاری ئایینی گرنگ لەخۆدەگرێت.
بەشە ئەوروپییەکەی شارەکە بە تەنگەی “بۆسفۆر” لە بەشە ئاسیاوییەکە جیا دەبێتەوە، تەنگەکەش بریتیە لە ڕێڕەوێکی ئاوی بە درێژی 31 کیلۆمەتر، ئەو تەنگەیە دەریای ڕەش دەبەستێتەوە بە دەریای مەڕمەڕە و، سنووری سروشتی نێوان هەردوو کیشوەرەکە پێکدێنێت.
هەردوو بەشی شارەکە بە دوو پردی هەڵواسراو بە یەکەوە دەبەسترێنەوە، کە ئەوانیش پردی “سوڵتان موحەممەد ئەلفاتیح” و پردی “بۆسفۆر”ـن.
ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران پێیان باشترە سەردانی بەشە ئەوروپییەکەی “ئیستەنبۆل” بکەن، ئەوەش بەهۆی گرنگییە مێژووییەکەی، بێجگە لەوەش ناوەندێکی بارزگانی شارەکەیە، لە پاڵ بوونی بانکەکان و شوێنە بازرگانییەکان و کۆمپانیاکان تێیدا، هەروەکو دوو لەسەر سێی شارەکە لەخۆدەگرێت.
سەبارەت بە بەشە ئاسیاوییەکەی “ئیستەنبۆل”ـش، گەشتیاران تێیدا هەست بە حەسانەوە دەکەن، زۆربەی شەقامەکانیشی فراوانن و گەڕەکەکانیشی میللین، هوتێلی کەمتریشی تێدایە، بە مۆرکی شارستانییەتی دێرین جیا دەبێتەوە، هەروەکو چەندین شاکاری گەشتیاری کۆنی لەخۆدەگرێت.

إرسال تعليق