Ads (728x90)

“جۆزێف پلاتەر” بنچینەی “گۆڵێك بە دوو گۆڵ” هەڵدەوەشێنێتەوە
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی “فیفا”، “جۆزێف پلاتەر”، ئاماژەیکرد بە پێویستی پێداچوونەوە بە بنچینەی هەژمارکردنی گۆڵێك لە دەرەوەی یاریگا بە دوو گۆڵ لە هەردوو پاڵەوانیەتی “چامپیۆنزلیگ” و “یۆروپالیگ”.

بە پێی ئەو لیستەی لە ساڵی 1965 بڕیاری لێدراوە، لە حاڵەتی یەکسانبوونی دوو تیپ لە کۆی هەردوو یاری چوون و هاتن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا “چامپیۆنزلیگ” یان خولی ئەوروپی “یۆروپالیگ”، ئەو تیپەی گۆڵی زیاتر لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار کردبێت، بە براوە دادەنرێت، بەوەی گۆڵێك بە دوو گۆڵ هەژمار دەکرێت لە دەرەوەی یاریگا لە حاڵەتی یەکسانبوونی دوو تیپ.

بەڵام “جۆزێف پلاتەر” وای دەبینێت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پێداچوونەوە بەو بنچینەیەدا بکرێت، چونکە بە تێڕوانینی ئەو، هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە لە بەرژەوەندی ئەو تیپەیە کە یاری گەڕانەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات، چونکە زۆرجار ئەو یاریانە درێژ دەکرێنەوە بۆ کاتی زیادکراو، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کاتێکی زیاتریان پێبدرێت بۆ گۆڵ تۆمارکردن.

إرسال تعليق