هەڵمەتەکان لە دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك و بەڕێوبەرەکەی “مارك زۆکیربێرگ” لەلایەن موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان دەستیان پێکرد.
ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك، کە باس لەوە دەکات، فەیسبووك هەستاوە بە قەدەغەکردنی دەستەواژەی “استغفر الله العظيم” و ڕاگرتنی هەژماری بەکارهێنەرانی ئەو دەستەواژەیە.
ئەو شتەی زۆر لە بەکارهێنەرانی پێگەکە نایزانن ئەوەیە، کە سیستەمێکی ئەمنی ئۆتۆماتیکی بۆ دانراوە، کە کار دەکات لەسەر پاراستنی هەژماری بەکارهێنەران لە هاك کردن و نامەی بێزارکەر، یەکێکیش لە وردەکارییەکانی ئەو سیستەمە ئەوەیە، کە ڕێگە بگرێت لە پۆستکردنی دووبارە بووەوەی دەستەواژەیەکی دەستنیشانکراو لەلایەن هەمان بەکارهێنەرەوە یان لەلایەن ژمارەیەك بەکارهێنەرەوە.
چونکە لە کاتی دووبارەبوونەوەی هەمان دەستەواژە لە نووسینی کۆمێنت لەسەر پەیجەکان یان دانانی پۆستێك لەسەر هەژماری کەسی، ڕاستەوخۆ سیستەمەکە هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی ئەو دەستەواژەیە وەکو نامەی بێزارکەر یان ئەگەری هاك کردن یان پڕۆگرامێکی پیس (بەبێ لەبەرچاوگرتنی ناوەڕۆکی دەستەواژەکە).
بۆیە لەو حاڵەتانەدا، سیستەمەکە ڕێگری دەکات لەوەی جارێکی دیکە بڵاو بکرێتەوە، یان هەژماری بەکارهێنەر بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بە خاوەنەکەی بدرێت هەژمارەکەی بگەڕێنێتەوە ئەگەر دووچاری هەوڵدانی هاك کردن بوو بوویەوە، هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە هاککەرەکە لەوەی یاری بە زانیارییە کەسیەکان بکات یان بڵاویان بکاتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە پێگە ئیسلامییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لە ئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك قەدەغەی سەر بڵاوکردنەوەی دەستەواژەی “استغفر الله العظيم”ـی هەڵگرتووە، تەنانەت ئەگەر چەندین جاریش دووبارە بکرێتەوە یان پۆست بکرێت، ئەوەش دوای ناڕەزایەتی موسڵمانانی هەموو جیهان لەسەر ئەو سیاسەتەی پێگەکە.

إرسال تعليق