Ads (728x90)

زیانێکی ترسناکی جگەرەکێشان ئاشکرا بوو
توێژەران لە بواری پزیشکایەتییدا دەڵێن، جگەرەکێشان کاریگەری خراپی لەسەر عەقڵی مرۆڤ و تواناکانی بیرکردنەوەی دەبێت، هەروەکو جگەرەکێشەکان دوو ئەوەندە زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی تووشبوون بە وەستانی مێشك دەبنەوە، کە دەبێتە هۆی مردنی دەستبەجێ.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی تازە، کە لە گۆڤاری “New England Journal of Medicine”ـی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ڕێژەی مردن بەهۆی جگەرەکێشانەوە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی گەورە بەرز بووەتەوە، لە ناویشیاندا مردنی ژنان.

لەناو بەڕیتانیادا زیاتر لە 10 ملیۆن جگەرەکێش هەیە، کە 22%ـی ئەو ژمارەیە لە پیاوانن، 19%ـی ئەو ژمارەیەش لە ژنانن.

لە ماوەکانی ڕابردووش لە بەڕیتانیا، هەڵمەتێك بۆ ناساندنی زیانەکانی جگەرەکێشان لەسەر مێشك ڕێکخرا، ڕێکخەرانی هەڵمەتەکەش دەڵێن، زیانەکانی جگەرەکێشان لەسەردڵ و خوێنبەرەکان و پەستانی خوێن، بە شێوەیەکی بەرفراوان زانراون، بەڵام زیانەکانی لەسەر مێشك تا ئێستا لەلای زۆر کەس نەزانراون، بۆیە ڕێکخستنی ئەو هەڵمەتە زۆر پێویست بوو.

شایەنی باسە، ئامارە ڕەسمییەکان لە بەڕیتانیا دەڵێن، ساڵانە 152 هەزار حاڵەتی وەستانی مێشك تۆمار دەکرێت، بەو واتایەی کە لە هەر 5 خولەکێکدا لە بەڕیتانیا، حاڵەتێکی وەستانی مێشك ڕوودەدات، لەو دەمەدا پزیشکەکان ئۆباڵەکەی دەخەنە ئەستۆی جگەرەکێشانەوە، چونکە ئەوان پێیانوایە جگەرەکێشان لە پشت ڕوودانی ئەو هەموو حاڵەتانەوەیە.

إرسال تعليق