یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ماتادۆری ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە “ئەندریاس ئینیێستا”، بە شێوەیەکی ڕەسمی خەڵاتی “پێی زێڕین”ـی پێبەخشرا.
ئەو خەڵاتە دەدرێتە باشترین یاریزان لە تەمەنی سەروو 29 ساڵی، بۆ ساڵی 2014ـش “ئەندریاس ئینیێستا” دیاریکرا و خەڵاتەکەی پێبەخشرا.
هەڵبژاردنی “ئەندریاس ئینیێستا” بۆ ئەو خەڵاتە لەسەر ئاست و ئەنجامەکانی ئەو یاریزانە نییە لەمساڵدا، چونکە هەموومان دەزانین ئاستی وەکو پێویست نەبووە و هیچ دەستکەوتێکی لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی بەدەستنەهێناوە، بەڵکو دیاریکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی ناوبراو بە درێژایی ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ماتادۆری ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە پێشکەشیکردووە.
لە بەدەستهێنانی خەڵاتی “پێی زێڕین”، “ئەندریاس ئینیێستا” توانی نازناوەکە لە هەر نۆ پاڵێوراوەکەی دیکە بڕفێنێت: کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ڕیبێری، واین ڕۆنی، مانوێل نۆیەر، ئەندریا پێرلۆ، تیاگۆ سیلڤا، یایا تۆرێ، تێری هێنری، مارتا ڤییرا دا سیلڤا.

إرسال تعليق