ئوبەییەی کوڕی کەعب (خوا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە، کە پێغەمبەرمان (دخ) موژدەیەکی دڵخۆشکەرانەی بە ئۆممەتەکەی داوە و دەفەرمووێت: مزگێنی بدە بەو ئۆممەتە، کە خوای گەورە بە لوتفی خۆی، میهرەبانانە تەماشای شوێنکەوتووانی ئایینی ئیسلامی کردووە و چەند بەخششێکی گرانبەهای پێبەخشیوون.
مزگێنییەکەی پێغەمبەرمان (دخ) بریتین لە: پایەبەرزی و قەدرگرانی شوێنکەوتووانی ئەو ئایینە، بەرزبوونەوە لە دونیا و ئاخیرەت بەو ئایینە، خێر و خۆشی و تێپەڕاندنی قۆناغە سەخت و ناخۆشەکان، سەرکەوتنی ئەو ئایینە لەسەر زەوی و چەسپینی پایەکانی لە هەموو شوێنەکاندا.
ئینجا پێغەمبەرمان (دخ) فەرمووی: هەر یەکێك کردەوەکانی ئاخیرەت (دینداری و ئەنجامدانی پەرستشەکان و تاد..) بکاتە هۆکارێك بۆ گەیشتن بە ئامانجە دونیاییەکان، لە ئاخیرەتدا بێبەش دەبێت لە بەخششەکانی خوای پەروەردگار و بە دەستبەتاڵ و داماو دەمێنێتەوە.
دیارە مەبەستی پێغەمبەر (دخ) لەو فەرموودەیە ئەوەیە، کە ئاڵای ئایینی ئیسلام هەرگیز ناکەوێت و هەمیشە لە بەرزیدا دەشەکێتەوە، هیچ شوێنێك نامێنێت لەسەر زەوی کە ڕووناکی پەیامە جوانەکەی ئیسلامی نەگاتێ، بە تەنها سەرکەوتن بەشی ئیسلامە و، هیچ ئایینێك لە بەردەم ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا ناتوانێت تاسەر زیندوو بێت و بە گەشاوەیی بمێنێتەوە.
حەزرەت (دخ) موژدەش دەدات، کە شوێنکەوتووانی ئایینی ئیسلام قەدرگران و پایەبەرز دەبن لە دونیا و ئاخیرەتدا، ئەگەریش ڕۆژگارێك بێت و ناڕەحەتی و بێزاری و بێتاقەتی بۆیان بێنێت، خوای گەورە دەربازیان دەکات و بە خێر و خۆشی و ئاسوودەیی شادیان دەکات.
دەقی ئەسڵی فەرموودەکە:
عن أُبَيّ بن كعبٍ (رضي الله عنه) قال: قال رسولُ الله (صلى الله عليه وسلم): «بَشِّرْ هذهِ الأُمَّةَ بالتَّيسِيرِ والسَّنَاءِ والرِّفعَةِ بالدِّينِ والتَّمكِينِ في البِلادِ والنَّصرِ، فمَن عملَ منهُم بعملِ الآخرةِ للدُّنيا فلَيسَ لهُ في الآخرةِ مِن نَصِيبٍ».

إرسال تعليق