Ads (728x90)

پێکانەکەی “مەسعود ئۆزێل” زۆر قوڕسە
یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا “مەسعود ئۆزێل”، تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپی بووە.

“مەسعود ئۆزێل” پەیوەندی بە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە کرد بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، تایبەت بە گەڕی دووەم لە گروپی چوارەم.

بەڵام لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا، “مەسعود ئۆزێل” تووشی پێکان بوو لە ئەژنۆی چەپی، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکانیش، دەرکەوت تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپی بووە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت، کە “مەسعود ئۆزێل” بۆ ماوەی 12 هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

پێکانە قوڕسەکەی “مەسعود ئۆزێل” گورزێکی بەهێزتر بوو بۆ یانەی ئەرسناڵ تا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، چونکە بە یاریزانێکی سەرەکی دەژمێردرێت لە پێکهاتەی یانە لەندەنییەکە، بە تایبەت کە یانەکە 10 یاریزانی پێکراوی دیکە لە ڕیزەکانی دابڕاون.

إرسال تعليق