ئیبن عەباس دەفەرمووێت: ڕۆژێكیان لە پشت پێغەمبەر بووم و پێیوتم: ئەی غولام، من هەندێك وشەت فێر دەكەم: ئەندامەكانی جەستەی خۆت بپارێزە لە قەدەغەكراوەكانی خودا، خوای گەورەش تۆ دەپارێزێت و لەگەڵت دەبێت، (بۆیە دەبینین ئیبن عەباس 77 ساڵ ژیاوە و لەوپەڕی لەشساخی و تەندروستییدا بووە، جارێكیان پرسیاریان لێكرد: گەورەم، ئەو تەندروستییەت لە كوێ هێناوە..؟!، فەرمووی: لە بچووكیماندا پارێزگاریمان لێكرد، لە كاتی گەورەییشماندا خوای گەورە بۆی پاراستووین).
بە پوختی: هەر كەسێك بە پارێزكارییەوە ژیا، بە پاكییەوە ژیا.. ئەگەر شتێكت پێویست بوو، داوا لە خوای گەورە بكە، ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو، داوای یارمەتی لە خوای گەورە.. تۆ بزانە، ئەگەر خەڵك كۆ ببنەوە و بیانەوێت سوودێكت پێبگەیەنن، ناتوانن، مەگەر خوای گەورە بۆی نووسیبیت، وە ئەگەر خەڵك كۆ ببنەوە و بیانەوێت بە زیانێكت پێبگەیەنن، ناتوانن، مەگەر خوای گەورە بۆی نووسیبیت، قەڵەمەكان بەرز كراونەتەوە و پەڕەكانیش وشك بوونەتەوە.
هەر پەیوەند بەو بابەتەوە، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ پیاوێكی خاوەنكار لە ئیماڕات، پرسیاریان لێكرد، چ شتێك سەیرترین ڕووداو بووە كە لە ژیانتدا بەسەرت هاتبێت..؟!، ئەو لە وەڵامدا وتی: شەوێكیان هەستم بە خەمباری و دڵەڕاوكێ و شڵەژان كرد، بۆیە بڕیارمدا بچمە دەرەوەی ماڵ، لە كاتێكدا لە گەڕەكەكەی خۆماندا دەڕۆیشتم، بەلای مزگەوتێكدا تێپەڕیم كە دەرگاكەی كراوە بوو، منیش بە خۆمم وت: بۆ نەچمە ناو مزگەوت و دوو ڕەكعەت نوێژ بكەم..؟!.
ئەو دەڵێت: چوومە ناو مزگەوتەكەوە، پیاوێكی سادەم بینی ڕووی لە قیبلە (ڕووگە) كردووە و دەستەكانی بەرز كردووەتەوە و لە خوای گەورە دەپاڕێتەوە و لە دوعاكانییدا زۆر بە پەرۆشە..!، منیش لە سەرنجدان لە شێوازی پاڕانەوەكەی، بۆم دەركەوت كە ئەو پیاوە پەرێشان و لێقەوماوە، بۆیە چاوەڕێم كرد تا دوعاكانی تەواو كرد، ئینجا چوومە لای و پێموت: تۆم بینی زۆر بە پەرۆشەوە لە خوای گەورە دەپاڕێیەوە و وەكو بلێی شتێكت بەسەر هاتووە و لێت قەوماوە، حەز دەكەم بزانم تووشی چی بووی..؟!.
پیاوەكە وتی: قەرزدارم، قەرزێكم لەسەرە كە خەوی بردووم و زۆر دڵتەنگی كردووم.. منیش پێموت: قەرزەكە چەندە..؟، وتی: چوار هەزار دۆلار.. پیاوەكە دەڵێت: دەستم بردە ناو باخەڵم و پارەكەم دەرهێنا و چوار هەزار دۆلارەكەم دایێ، پیاوەكەش زۆر خۆشحاڵ بوو و سوپاسی كردم و دوعای خێری بۆ كردم، ئینجا منیش كارتێكم پێدا كە ژمارەی مۆبایلەكەم و ناونیشانی نووسینگەكەمی لەسەر نووسرا بوو و پێموت: ئەو كارتە لای خۆت هەڵبگرە، هەر كاتێك پێویستت بە شتێك هەبوو، بێ دوودڵی سەردانم بكە یان پەیوەندیم پێوە بكە، گومانیشم برد كە بەو هەڵویستەی من زۆر خۆشحاڵ دەبێت، بەڵام وەڵام و هەڵوێستەكەی ئەو بۆ من موفاجەئە و چاوەڕواننەكراو بوو..!، چونكە پێوتم: براكەم، خوای گەورە پاداشتت بداتەوە، پێویستیم بەو كارتە نییە..!، چونكە هەر كاتێك پێویستم بە شتێك هەبوو، دێم نوێژ دەكەم و لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە و داوای پێویستییەكانی لێدەكەم، خوای گەورەش بۆم جێبەجێ دەكات، وەكو چۆن ئەوجارە ئەو پێویستییەی بۆ جێبەجێ كردم!.

إرسال تعليق