Ads (728x90)

موفاجەئەیەك لە ژیانی وەرزشی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”
بەڕێوبەری هونەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی “کارلۆ ئەنشیلۆتی”، دووپاتی لەوە کردەوە، کە ئاستی پیشەگەرییانەی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بێوێنەیە لە جیهانی تۆپی پێدا.

لە ئاخاوتنی بۆ پێگەی ڕەسمی یانەی شاهانە، “کارلۆ ئەنشیلۆتی” وتی: “کوالێتی یاریکردنی ڕۆنالدۆ موفاجەئە نییە، چونکە پێشتر ئەوەم دەزانی”.

ئەو هەروەها دەڵێت: “ئەوەی بە کردەیی موفاجەئەیە، ئارەزووکردنییەتی لە کاتی ئێستادا بۆ ئەوەی لە پێناو تیپەکەی بجەنگێت، لە پێناو ئەوەی گۆڵ بۆ تیپەکەی تۆمار بکات، لە ڕاستییدا ئاستی پیشەگەرییانەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بێوێنەیە لە جیهانی تۆپی پێدا، چونکە ئەو بە تەنیا گۆڵکار نییە، بەڵکو بەهۆی ئەو ئاست و ئەدا بەرزەی پێشکەشی دەکات، وێنەی سەرکردەیەکی گرنگ لەناو یاریگادا پیشان دەدات”.

“کارلۆ ئەنشیلۆتی” بەو ڕستەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: “ڕۆنالدۆ زۆر قسە ناکات، بەڵام شێلگیرانە کار دەکات، بۆیە ئەو نموونەیەکی زۆر باشە بۆ هەمووان، تۆمارکردنی گۆڵی زۆر شتێکی ئاسان نییە، بەڵام ئەو یاریزانانە کوالێتێکی بەرزیان هەیە له تۆمارکردنی گۆڵدا، کە بڕواپێکردنیان ئەستەمە”.

إرسال تعليق