Ads (728x90)

ئایا ڕاستە پشیلە حەوت ڕۆحی هەیە؟!
ژمارەیەك لە زانایان دووپات لەوە دەکەنەوە، ئەو بیروباوەڕە چەسپیووەی خەڵك، کە پێیانوایە پشیلە خاوەنی حەوت ڕۆحە، هۆکاری بابەتی خۆی هەیە، سەرەڕای ئەوەی ئەو گیانەوەرە وەکو هەر گیانەوەرێکی دیکە، تەنیا یەكجار لە ژیاندا دەژیێت.

بە گوێرەی شیکاری زانستییانەی ئەو زانایانە، هۆکاری بوونی ئەو بیروباوەڕە چەسپیووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە پشیلە توانای سەرسوڕهێنەری هەیە لە بازدان لە شوێنە بەرزەکان و خۆفڕێدان بۆ سەر زەوی بە سەلامەتی.

پشیلەکان (بە شێوەیەکی گشتی) ئەندازەیەکی گەورەیان هەیە لە هاوسەنگی بونیادی جەستەیی و ئێسکەکانییاندا، بڕبڕەکانی پشتیشیان زۆر زیاترن بە بەراورد بە بڕبڕەکانی پشتی مرۆڤ.

هەمیشە پشیلە کاتێك خۆی فڕێدەدات، لەسەر پێیەکانی دەوەستێت، زانایان نهێنی ئەوەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی، کە پشیلە خاوەن پەرچەکرداری خێرایە، کە بەهۆیەوە دەتوانێت بە خێرایی بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە لەو کاتەی لە بەرزاییەکاندا خۆی فڕێدەدات.

لەبەر ئەوەشە، کە پشیلەکان گوێ بە مەترسی بازدان لە شوێنە بەرزەکان نادەن، بە تایبەت ئەگەر هەستیانکرد هەڕەشەیان لەسەرە، هەروەکو پشیلە خاوەن پێشبینییەکی باشە و هەمیشە ئەگەرەکانی لەبەر چاوە.

لە ژێر ڕۆشنایی ئەو شیکاریە زانستییەی زانایان پێشکەشیان کردووە، پشیلەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ناژین (بە شێوەیەکی گشتی)، چونکە بە تەمەنترین پشیلە لەسەر ئاستی جیهان، کە ناوی “بینکی”ـیە، تەمەنی تەنها 28 ساڵە.

إرسال تعليق