Ads (728x90)

ڕێنومایی پێشەوا شافعی بۆ ڕێبوارانی ڕێگەی خوا
سروشتی ژیانی دونیا وایە، کە هەموومان بۆ ماوەیەکی کاتی تێیدا دەمێنینەوە و، ڕۆژێك دێت ماڵئاوایی یەکجارەکی لێبکەین، بۆیە گرنگە بە زوویی خۆمان یەکلایی بکەینەوە و لە سەر ڕێچکەی گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە هەنگاو بنێین، بەر لەوە کار لەکار بترازێ و لە گەڕانەوەمان بۆ لای خوای گەورە دوا بکەوین.

لە ڕاستیدا گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە پێویستی بە خۆئامادەکردن و هەنگاونانی بەپەلە هەیە، چونکە نێوانی ژیان و مردن هێندە تەنك و باریك و لاوازە، کە لە چاوتروکانێکدا ڕۆح دەفڕێت و مرۆڤ فریای هیچ ناکەوێت، بۆیە با گوێ لەو ئامۆژگاریەی پێشەوا شافعی بگرین (خوا لێی ڕازی بێت)، کاتێك ڕێنموونیمان دەکات بۆ چۆنییەتی هەنگاونان لەسەر ڕێگەی گەڕانەوەمان بۆ لای خوای پەروەردگار.

پێشەوا شافعی (خوا لێی ڕازی بێت) لە یەکێك لە ئامۆژگاریە دانسقە و زێڕێنەکانیدا، ڕێنوماییمان دەکات و چەند وشەیەکی گرانبەها دەچرپێنێتە گوێچکەکانمان، بەو هیوایەی بتوانین سوودیان لێوەربگرین و بیانکەینە شاچرای ڕێگەی گەڕانەوەمان بۆ لای خوای گەورە، بە تایبەت لەو ڕۆژگارەماندا، کە مرۆڤ دەکەوێتە بەردەم چەندین دووڕیانی ترسناك و ڕێگای ڕاستەقینەی گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگاری لێ ون دەکرێت.

پێشەوا شافعی دەفەرمووێت: “ئەگەر لە ڕێگەدا بووی بەرەو لای خوای گەورە، بە ڕاکردن هەنگاو بنێ، ئەگەر نەتتوانی، بە نیوە ڕاکردن هەنگاو بنێ، ئەگەر نەتتوانی ئەوەش بکەی، ڕێگە بەرمەدە و ئەگەر لەسەر چۆکیش بیت بەردەوام بە لە ڕۆیشتن، بەڵام ئاگادار بە، هەرگیز نەکەی بەرەو دواوە بگەڕێیەوە و ڕێگەی خوا بەر بدەی”.

إرسال تعليق