لە یارییەکی بەهێزی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای فەڕەنسا 2016، تایبەت بە گروپی نۆیەم و لە گەڕی سێیەم، دوێنێ شەو هەڵبژاردەی دانیمارك لەسەر یاریگای “بارکن شتادیۆن” لە کۆبنهاگنی پایتەخت، میوانداری هەڵبژاردەی پورتوگالی کرد.
یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگ بوو، چونکە بردنەوەیان کردبووە ئامانج بۆ ئەوەی لە پێناو گەیشتن بە پێشەنگی گروپەکەیان بجەنگن، بە تایبەت پورتوگالییەکان مەبەستیان بوو بە بردنەوە شوێنەواری شکستەکەیان لە بەرامبەر فەڕەنسا بسڕنەوە، بەڵام زیاتر لە 36500 هەزار هاندەری دانیمارکی و کەشوهەوای باراناوی یارییەکە، بەربەستی گەورە بوون بۆ هاوڕێکانی “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”.
یارییەکە بە درێژایی هەردوو گێمەکە بە یەکسانبوونی سەلبی 0-0 مابوویەوە، تا لە خولەکی 95ـی یارییەکەدا، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بە لێدانێکی سەر، توانی بردنەوەیەکی بە نرخ و سێ خاڵی گرنگی یارییەکە بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەستبهێنێت.
ئەوە بە یەکەم بردنەوەی هەڵبژاردەی پورتوگال دادەنرێت لە دوو یاری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای فەڕەنسا 2016 تایبەت بە گروپی نۆیەم، چونکە لە یاری پێشووی لەسەر خاکی خۆی 1-0 دۆڕا بوو بە هەڵبژاردەی ئەلبانیا، بەر لەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر 2-1 لە یارییەکی دۆستانەدا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا بدۆڕێت.

إرسال تعليق