Ads (728x90)

“بێن ئەفلێك” داکۆکی لە ئیسلام دەکات
لە میانی بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی “ڕیل تایم” لەسەر کەناڵی HBOـی ئەمریکی، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی لە بواری سینەمایی “بێن ئەفلێك”، داکۆکی لە ئیسلام کرد و، ڕەتیکردەوە ئیسلام بە ئایینی تیرۆر یان هەر کەسێکی شوێنکەوتەی ئەو ئایینە بە تیرۆریست وەسف بکات.

“بێن ئەفلێك” بە توندی بەرپەرچی هێڕشی پێشکەشکاری بەرنامەکە “بێڵ ماهیر” و یەکێك لە مێوانەکانی بۆ ير ئیسلام دایەوە و وتی: “ئەوەی ئێوە دەیڵێن لە دەرهەق موسڵمانان، شتێکی ناشیرینە و، قسەکانتان ڕەگەزپەرستانەیە”.

لە میانی پێشکەشکردنی ئەو پڕۆگرامەدا، “بێن ئەفلێك” وتی: توندڕەوەکان تەنیا کەمینەیەکن لەناو ئیسلامدا، لە درێژەی قسەکانیشیدا پرسیاری لێکردن و وتی: ئەی چی بەو ملیار موسڵمانە دەڵێن کە توندڕەو نین؟!، کە لە ژنان نادەن و تەنیا دەچنە خوێندنگاکان و لە ژیانێکی سروشتیدا دەژین.

“بێن ئەفلێك” ڕووی قسەکانی کردە پێشکەشکاری بەرنامەکە و پێیوت: “چیت دەوێ؟!، ژمارەیەکی زۆری موسڵمانمان کوشتووە، زۆر زیاتر لەو ژمارەیەی ئەوان لە ئێمەیان کوشتووە”.

شایەنی باسە، بەمدواییانە “بێن ئەفلێك” هەڵبژێردرا بۆ بینینی ڕۆڵی کەسایەتی کارتۆنی ئەفسانەیی “باتمان”، بڕیاریش وایە یەکەم فیلمی خۆی لە ساڵی داهاتوو 2015 پێشکەش بکات.

وێنەی پڕۆگرامەکە:

“بێن ئەفلێك” داکۆکی لە ئیسلام دەکات

إرسال تعليق