Ads (728x90)

گرنگی لیمۆ لە ڕووی تەندروستییەوە
شەربەتی لیمۆ بە ئارامکەرەوەی دەمارەکان دادەنرێت، بێجگە لەوەش کە ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، بۆیە بە بەهێزکەرەوەی کۆئەندامی بەرگری لەش دادەنرێت، بۆیە پسپۆڕانی بواری پزیشکی پێیان باشە ڕۆژانە دووجار بیخۆینەوە.

ڤیتامین C کە لەناو لیمۆدا هەیە، یارمەتیدەرە لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەڵامەت و زوو چاکبوونەوە.

چەند توێژینەوەیەکیش، کە توێژەران لە کات و شوێنی جیا جیا ئەنجامیانداوە، سەلماندوویانە، کە ئەو کەسانەی ڤیتامین C بەکاردێنن لە خواردن و خواردنەوەکانیان، کەمتر تووشی هەڵامەت دەبن بە ڕێژەی 50%، بەڵام بەکارهێنانی ڤیتامین C بە شێوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی تووشبوون بە سکچوون.

هەروەها لیمۆ ڤیتامین G لەخۆدەگرێت، کە بەرەنگاری بەکتریاکان دەبێتەوە، ڤیتامینBـیشی تێدایە و دژی هەوکردنی دەمارەکانە، هەروەکو لیمۆ مادەی کالیسیۆم لەخۆدەگرێت کە کار دەکات لەسەر بەهێزکردنی ئێسکەکان.

لیمۆ توانایەکی بەرچاوی هەیە لەسەر پاراستنی کەڵەکەبوونی چەورییەکان و چالاککردنی گورچیلەکان، هەروەها دەتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ چارەسەرکردنی چرچ بوونی پێست.

لە هەمووشی گرنگتر، لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی دڵ و، ئەو ترشەشی لەناویدا هەیە کار دەکات وەکو پاککەرەوە و دژە بەکتریایە، هەروەکو بە خاوێنکەرەوەی خوێنیش دادەنرێت لە ژەهرەکان.

إرسال تعليق