Ads (728x90)

“دەروازەی ئاسمان” ورووژێنەرترین شوێن لە جیهان
تا ئێستاش چینییە بەساڵاچووەکان چیرۆك و ئەفسانە سەیرەکان بۆ نەوەکانیان دەگێڕنەوە لەسەر شوێنێك، کە لە سەردەمی ئەواندا ترسێنەر بووە، بەڵام ئێستا بووەتە یەکێك لە جوانترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان لە چین، ئەویش “دەروازەی ئاسمان”ـە.

“دەروازەی ئاسمان” دەکەوێتە سەر بەرزایی چیاکان لە هەرێمی “هۆنان” لە باشووری شاری “تشانگ جیاجیە”ـی چینی، ئەو شوێنە نزیکترە لە خەیاڵ تا لە هەقیقەت، چونکە مرۆڤ ناتوانێت بگاتە ئەو شوێنە تەنیا بە ڕێگەی ڕێگا پێچاوپێچەکان نەبێت، بە تەرزێك باوەڕ ناکرێت کەسێك بەو ڕێگایانەدا بگاتە کونێك لە نێوانی شاخەکان، کە تیشکی خۆری تێدا دێتە دەرەوە و وەکو ئەوە وایە دەروازەیەك بێت بەرەو ئاسمان.

بۆ گەیشتن بەو شوێنە، پێویستە بە پێ و بە ڕێگا پێچاوپێچەکاندا بڕۆیت، کە درێژییەکەیان دەگاتە 10 کیلۆمەتر، دروستکردنیشی نزیکەی 8 ساڵ لە کارکردنی بەردەوامی خایاندووە، ئەگەر یەکێکیش بیەوێت ئاسانتر بگاتە ئەو شوێنە، دەتوانێت بە ڕێگەی تەلفریکەوە بەرز ببێتەوە بەرەو دەروازەی ئاسمان، ئەو تلفریکەش بە درێژترین تلفریك دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، چونکە درێژییەکەی دەگاتە 7455 مەتر.

“دەروازەی ئاسمان” ورووژێنەرترین شوێن لە جیهان
“دەروازەی ئاسمان” ورووژێنەرترین شوێن لە جیهان
“دەروازەی ئاسمان” ورووژێنەرترین شوێن لە جیهان

إرسال تعليق