لە یاریی جامی سوپەری ئەڵمانیا و، لەنێو یاریگای (فۆلکسواگن)ـدا، یانەی بایرن میونیخی پاڵەوانی خولی پلە یەکی ئەڵمانی (بۆندسلیگا) بووە میوانی یانەی فۆلفسبۆرگی پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا.
هەر چەندە تا خولەکی ٨٩ـی یارییەکە باڤارییەکان بە تاکە گۆڵی (ئاریان ڕۆبن) لە پێشەوە بوون، بەڵام لەو کاتەدا (نیکۆلاس بێندتنەر) گۆڵێکی کوشندەی بۆ تیپی خاوەن یاریگا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
پاشان بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە، یاریزانانی یانەی فۆلفسبۆرگ توانیان بە ئەنجامی (٥-٤) یارییەکە بە سوودی خۆیان کۆتایی پێ بێنن و، بۆ جاری یەکەم لە مێژووی خۆیاندا جامی سوپەری ئەڵمانی بەدەستبێنن.

إرسال تعليق