Ads (728x90)

سەرەنجام و بەرهەمە لەناوبەرەکانی گوناهـ
کاتێک مرۆڤ گوێڕایەڵی ئارەزووەکانی دەبێت و تێڕوانینی بۆ دونیا لە دیدێکی فراوانتر بە بەراورد بە ئاخیرەت سەرچاوە دەگرێت، بە ئاسانی دەکەوێتە داوی گوناهـ و تاوانەوە، کە شەیتان بۆ هەڵخەڵەتاندن و بەلاڕێدابردنی لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی چاکەکاران بۆی داناوەتەوە.

هەر چەند لە سەرەتاوە تام لەو گوناهـ و تاوانە دەکات، بەڵام چێژەکەی هەمیشەیی نییە، بەڵکو لە کورتترین ماوەدا تامەکەی بەسەر دەچێت، تەنانەت زۆر بە خێرایی تێدەپەڕێت و سەرەنجامی ناخۆش لە دوای خۆی جێدەهێڵێت، گوناهبار وێڕای ئەوەش حەسرەتبار و خەفەتبار دادەمێنێت و چاوەڕێی ئەو بەرهەمانە دەکات کە لە ئەنجامی جورئەتکردن بۆ ئەنجامدانی گوناهەکە دەستیدەکەوێت و وەیشوومە و .

هەندێک لە بەرهەمەکانی گوناهـ و تاوان:
  1. کەمبوونەوەی دەرفەتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە ڕووە جۆربەجۆرەکانی ژیاندا.
  2. بۆچوونی خراپ و تێڕوانینی ناتەندروست.
  3. تیکچوونی شیرازەی دڵ، هەروەها تووشبوون بە دڵڕەقی و دڵتەنگی و نەخۆشییەکانی دڵ.
  4. شاراوەبوون و نەبینینی هەق.
  5. دوژمنایەتی و ڕق و کینەی خەڵک.
  6. هەستکردن بە نامۆیی لە پەیوەندی لەگەڵ خوای گەورە.
چەند بەرهەمێکی دیکەی گوناهـ کە بەرۆکی گوناهبار دەگرن:
  • وەڵامنەدرانەوەی دوعا.
  • نەمانی بەرەکەت لە تەمەن و ڕزق و ڕۆزی.
  • بێبەشبوون لە زانست و زانیاری.
  • تووشبوون بە داماوی و زەلیلی.
  • زاڵبوونی دوژمنان و ناحەزان بەسەریدا.
  • دڵتەنگبوون و ناڕەحەتبوون و گرفتاربوون.
چەند سەرەنجامێکی دیکەی گوناهـ:
  1. ڕەچەلەک و نەوەیەکی خراپ لە دوای خۆی جێدەهێڵێت.
  2. تووشبوون بە دۆستایەتی هاوڕێی خراپ.
  3. درێژەکێشانی خەم و خەفەت.
  4. ئەستەمبوونی گوزەران و بژێوی ژیان.
  5. بێباکی لە ژیان و داهاتوو.
  6. لاوازی جەستەیی.
  7. تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونی و ئەندامییەکان.
هەر لە بەرهەمەکانی گوناهـ :
  • دوورکەوتنەوە لە گوێگرتن لە قوڕئانی پیرۆز و ئولفەتگرتن بە گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا.
  • بێئاگایی لە زیکر و یادی خوای گەورە.
  • کۆتاییەکی خراپی تەمەن.
  • نەمانی نیعمەتەکانی خوای گەورە.
  • لەدەستدانی عەقڵ و تەسلیم بوون بە ئارەزووە فریوودرەکان.
  • کەوتنی شکۆ و کەسایەتی و کەڕامەت لەناو خەڵک.
  • بێشەرمی و بێحەیایی.
  • نەمانی بەرچاوڕوونی و چاوڕۆشنی.
  • نەمانی ئازایەتی و غیرەت.
  • ڕیسوابوون و سەرکزبوون.
  • دوورخستنەوەی بەندەکان لەو فریشتەی ڕاسپێردراوە ئامۆژگاری بکات و، نزیککردنەوەی لە شەیتان کە لە خشتەی دەبات.

ئەوەی باسمانکردن بەشێکی کەمن لە سەرەنجام و بەرهەمەکانی گوناهـ، کە ئیمام ئیبن ئەلقەییم (خوا لێی ڕازی بێت) لە کتێبەکەی خۆی (دەرد و دەرمان) باسیکردوون، ئەگەر ئەوانەش لە کەسێکدا کۆبوونەوە، تووشی هیلاکی دەکەن و لەناوی دەبەن (خوای گەورە پەنامان بدات).

إرسال تعليق