Ads (728x90)

دوعای لابردنی ئاستەنگ و ناخۆشیەکانی ژیان
زانایان دەفەرموون، نوێژێک هەیە بەناوی (الفرج)، کە بەهۆیەوە خوای گەورە خەمی ئەو کەسە لادەبات کە لەناو ئەو نوێژەدا لێی بپاڕێتەوە و سەڵەوات لەسەر پێغەمبەر (دخ) لێبدات.

دەقی دوعای تەرجەمەکراوی (الفرج): "خوایە، سەڵەواتی شکۆ و سڵاوی ئاشتی و جوانی بڕژێنە سەر حەزرەتی خۆشەویستت سەروەرمان موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) و، بە نووری خۆت دایبپۆشە وەکو چۆن هەوری دەرکەوتنی نوور و نهێنییەکان دایانپۆشیووە و بەهۆیەوە تەماشای ڕووخساری تۆی کرد و بە ڕاستەقینەی هەموو ڕاستییەکان قسەی لەگەڵ پەروەردگاری گەورەی کردووە، ئەو خوایەی کە پاراستوویەتی لە هەموو خراپەیەک.. خودایە، ئاستەنگ و ناخۆشییەکەم لابەرە وەکو خۆت بەڵێنت داوە "کێ هەیە وەڵامی ئەو کەسە بداتەوە کە لێقەوماو و گرفتار و دەردەدارە، کە لە خوای خۆی پاڕاوەتەوە و هانای بۆ بردووە، جا کێ هەیە ناخۆشییەکانی لابەرێت جگە لە خوای گەورە؟"، خوایە ڕەحمەت و سڵاوی خۆت بڕژێنە بەسەر بنەماڵە و کەسوکاری پێغەمبەریش (دخ)".

سەبارەت بە کاریگەری ئەو دوعایە، شێخی پێشووتری ئەزهەر، (ئیمام عەبدولحەلیم مەحموود) دەگێڕێتەوە: ماوەیەک بوو تووشی ناخۆشییەک هاتبووین، کە زۆر قوڕس بوو بەسەرمانەوە، ئەوانەشی لە دەوروپشتمان بوون زۆر ئازاریان بەهۆیەوە دەبینی، ناخۆشییەکە کاتانێکی زۆر درێژەیکێشا.

ڕۆژێکیان پیاوچاکێک هاتەلام، کە ئاگاداری ناخۆشییەکەمان بوو، ئەو پارچە کاغەزێکی پێدام کە ئەو شێوە سەڵەوات لێدانەی لەسەر پێغەمبەر (دخ) لەسەر نووسرا بوو، کاتێک چەند جارێک بە تەنیا و لە خەڵوەتدا ئەو دوعایەم خوێندەوە تا خوای گەورە بە هانامانەوە بێت بۆ لابردنی ئەو ناخۆشییە، شەوێکیان لە دوای نوێژی عیشا زۆر بەو دوعایە لە خوای گەورە پاڕامەوە، لەناکاو بینیم پیتەکانی ئەو دوعایە، کە بە مەرەکەب نووسرا بوون، لەبەر چاوم بوونەتە پیتی نوورین!، بۆیە دەستمکرد بە دەستهێنان بەسەر چاوەکانم، چونکە گومانم برد ئەوەی من دەیبینم بەهۆی ماندووبوونی چاوەکانمەوەیە، بەڵام ئەوجارە بینیم نوورەکان لە حوجرەکەم و لە بەردەم چاوەکانم دەبریسکێنەوە، بۆیە تێگەیشتم کە ئەوە خێر و خۆشی خوای گەورەیە بۆم هاتووە.

خوای گەورە ناخۆشی و ناڕەحەتی و گرفتاری هەموو لایەک لابەرێت و، دەرگای خێر و خۆشی بە ڕووی هەموواندا بکاتەوە.

دەقی ئەسڵی دوعایەکە: "اللهم صلِّ صلاه جلال وسلم سلام جمال علي حضره حبيبك سيدنا محمد، واغشه اللهم بنورك كما غشيته سحابه التجليات، فنظر الي وجهك الكريم، وبحقيقه الحقائق كلم مولاه العظيم، الذي اعاذه من كل سوء، اللهم فرج كربي كما وعدت، امن يجيب المضطر اذا دعاه ويكشف السوء، وعلي اله وسلم".

إرسال تعليق