پرسیار/ بڕە پارەیەکم هەیە، کە دەتوانم فەڕیزەی حەجی پێ ئەنجام بدەم، هیچ ڕێگرییەکیش نییە لەوەی بەو پارەیە ئەو ئەرکە ئایینیە بەجێبهێنم، ئەوەندە نەبێ کە بڕە پارەکە لە نێوانی دوو شتدا تەنیا بەشی یەکێکیان دەکات: یان فەڕیزەی حەجی ئەمساڵی پێ ئەنجام بدەم، یان بۆ خەرجییەکانی ژنهێنانی کوڕەکەم خەرجی بکەم تا خۆی لە خراپە بپارێزێت و نیوەی ئیمانەکەی پێ تەواو بکات، کوڕەکەشم شایەنی ئەو یارمەتییەیە و پێویستی پێی هەیە، ئەگەر نا ژنهێنانەکەی زۆر دوا دەکەوێت، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا کامە لەو دوو شتە شایستەترە پێشبخرێت و پارەکەی تێدا خەرج بکرێت؟.
وەڵام/ ئەگەر ئەمساڵ ئەو ساڵەیە کە بۆ یەکەمجارە فەڕیزەی حەجی تێدا ئەنجام بدەی بەو پارەیەی کە هەتە، دەتوانی پارەکە بۆ ژنهێنانی کوڕەکەت خەرج بکەی، ئەوە بۆچوونی گەورە زانایانی هەردوو مەزهەبی حەنەفی و شافیعییە، بەڵام بەو مەرجەی کاتەکە ئەو کاتە بێت کە هێشتا خەڵکی وڵاتەکەت، کە تێیدا دادەنیشیت، بەڕێنەکەوتبن بۆ سەفەری حەج.
بەڵام ئەگەر کاتەکە هات، کە تێیدا خەڵکی وڵاتەکەت بەڕێدەکەون بۆ سەفەری حەج، ئەوە ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج دەکەوێتە ئەستۆت و حەڕامە بیفەوتێنی بە خەرجکردنی پارەکەت لە شتێکی دیکەدا (بۆ ژنهێنانی کوڕەکەت بە نموونە) مادام ئەوە بۆ خۆت و ئەوانەی بژێویان لەسەر تۆیە شتێکی زەڕوور نییە، وە تا گومانی ئەوەشت بۆ دروست نەبووە کە جارێکی دیکە دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت ئەو فەڕزەی تێدا ئەنجام بدەی، چونکە ئەگەر گومانی ئەوەت بۆ دروست بوو کە جارێکی دیکە دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت ئەو فەڕزەی تێدا ئەنجام بدەی، دروستە پارەکە خەرج بکەی بۆ تێچووی ژنهێنانی کوڕەکەت.
بەڵام ئەگەر دابینکردنی بژێوی ژیانی کوڕەکەت لە ئەستۆی تۆدا بوو، وە بەبێ هاوکاری تۆ خەرجییەکانی ژنهێنانی بۆ دابین نەدەکرا، بە تەرزێک مەترسی ئەوەشی لێدەکرا تووشی کاری خراپ بێت و بکەوێتە داوی قەدەغەکراوەکانەوە، ئەو کاتە بۆت هەیە ژنهێنان بۆ کوڕەکەت بخەیتە پێش ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج، ئەوەش بۆچوونی گەورە زانایانی مەزهەبی حەنبەلییەکانە، بەڵام ئەگەر کوڕەکەت مەترسی ئەوەی لێنەدەکرا تووشی کاری خراپ بێت و بکەوێتە داوی قەدەغەکراوەکانەوە، ئەو کاتە ژنهێنان بۆ کوڕەکەت دەچێتە چوارچێوەی سوننەت و ئەنجامدانی فەڕیزەی حەجیش فەڕزە، بۆیە ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج پێشدەخرێت.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق