بە گوێرەی پێشبینییەکان، کە لە سەرچاوەکانی کەشناسی لە ناوچەکە بڵاوکراونەتەوە، پلەکانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوەدەبینێت، هەروەکو ڕێژەی شێ ڕوو لە بەرزبوونەوەی بەرچاو دەبێت زیاتر لەوەی کە ئێستا هەیە.
پسپۆڕانی بواری کەشناسی دەڵێن، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەمساڵدا، لەو کاتەی ئێستاش بە دیاریکراوی، بوونی بایەکی گەرمە کە لە باکوری وڵاتی هیندەوە بەرەو ناوچەکەمان دێت، بۆیەش ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ خۆیان نەخەنە بەر تیشکەکانی خۆر، بە تایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ، بۆ ئەوەی خۆیان لە ئەگەری نەخوازراو بپارێزن.
شارەزایان لە بواری کەشناسی زانیاری لەسەر وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆڵەکانی ئەو گەرمایە بڵاودەکەنەوە، کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی مانگی ئابدا ئەو گەرمایەش کۆتایی پێدێت و فێنکایی شوێنی ئەو گەرمایە دەگرێتەوە.

إرسال تعليق