لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیک بلباو لەسەر یاریگای (کامپ نۆی)ـی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە. ڕووبەڕووی یانەی بلۆگرانا بووەوە.
یانە باسکییەکە لەیاری چووندا بە ئەنجامی 4 - 0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا بوو، بۆیە تا ڕادەیەکی باش ئامادەبوون لە بردنەوەی لەنازناوەکە و بێبەشکردنی یانە کەتەلۆنییەکە لە دووبارەکردنەوەی دەستکەوتێکی مێژوویی، کە بەدەستهێنانی شەش نازناوە لە یەک وەرزدا.
لەخولەکی 43ـی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، (لیۆنێل میسی) گۆڵی یەکەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، بەڵام دوای ئەوەی ناوبژیوان لەخولەکی 56ـی گێمی دووەمی یارییەکەدا (جێرارد پیکێ) بەرگریکاری بەرشەلۆنەی بەکارتی سور کردە دەرەوە، یاریزانانی بیلباو توانیان گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکەنەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە و بە کۆی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە، یانەی ئەتلەتیک بیلباو بە 5 گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک سەرکەوتنی تۆمار کرد و، بۆجاری چوارەم لەمێژووی خۆیدا نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

إرسال تعليق