Ads (728x90)

توێژەرە ئەمریکییەکان دۆزینەوەیەکی گەورە لە نهێنی گوێگرتن لە قوڕئانی پیرۆز ئاشکرا دەکەن
توێژینەوەیەکی نوێ، کە لەسەر کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکدا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە گوێگرتن لە قوڕئانی پیرۆز دەبێتە هۆی ڕوودانی گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی گرنگ و گەورە لە کۆئەندامی دەماری مرۆڤ، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتە دەروونییە توندەکان.

 توێژەران بۆیان دەرکەوت، کە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز کاریگەری ئارامکەرەوەی هەیە بۆ زیاتر لە 97 % لە کۆی گشتی حاڵەتە دەروونییەکان، هەروەها تێبینی کراوە کە گۆڕانکاری لە کۆئەندامی دەماری خۆبەخشەکان ڕوویداوە، بە تەرزێک بووەتە هۆی کەمکردنەوەی پلەی گرژی لایەنی دەروونیان بە شێوەیەکی بەرچاو، ئەوە وێڕای ئەوەی کە خۆبەخشەکان هیچ لە واتای وشەکانی قوڕانی پیرۆز تێناگەن.

تاقیکردنەوەکانیش لەو توێژینەوەیەدا، کە وێنەی هێڵکاری تایبەت بە مێشکیان تێدا بەکارهێنراوە لە کاتی گوێگرتن لە قوڕئانی پیرۆز، دەریانخستووە کە شەپۆڵەکانی مێشک، لە شێوازی خێرای تایبەت بە بێداری، لە 12 و 13 شەپۆڵ لە چرکەیەکدا، گۆڕاوە بۆ شێوازی هێواش، کە 8 و 10 شەپۆڵە لە چرکەیەکدا، ئەوەش باری هێمنی قووڵ دەگەیەنێت لە ناخی مرۆڤ.

توێژەران لە میانی کارکردنیان لە کاتی ئەنجامدانی توێژینەوەکەدا، سەرەنجیان لەوە داوە کە ئەو کەسانەی هیچ لەبارەی زمانی قوڕئانی پیرۆز نازانن، لە کاتی گوێگرتنیان لە ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز هەست بە حەسانەوە و هێمنی و دامەزراوەیی دەکەن، سەرەڕای ئەوەی هیچ لە واتا و دەلالەتەکانیان تێناگەن.

لە ئێستاشدا تیمێکی ئەمریکی هەوڵی دۆزینەوەی نهێنییەکانی مۆزیکی پیتەکانی قوڕئانی پیرۆز دەدەن، ئەویش بە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە شەپۆڵە دەنگییەکان کە لەو پیتانەوە دەردەچن، هەروەها دەیانەوێ نهێنی کاریگەری هەر پیتێک لە پیتە قوڕئانییەکان لەسەر مێشک و باری دەروونی و فشارەکان و نەخۆشییە جۆر بە جۆرەکانی دیکە ئاشکرا بدۆزنەوە.

إرسال تعليق