Ads (728x90)

توێکڵی تەماتە مادەیەکی گرنگی پارێزەر لە نەخۆشییەکان لەخۆدەگرێت
توێکڵی تەماتە، وەکو توێکڵی سێو، پڕیەتی لە سوود و ڤیتامینەکان بۆ جەستە، مرۆڤیش لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، هەروەها دووری دەکاتەوە لە ترسناکترین نەخۆشییەکانی دڵ، هەموو ئەوانەش بەهۆی مادەیەکی سەرسوڕهێنەرەوەیە کە لە توێکڵی تەماتەدا هەیە.

مادەی "لیکۆبین" بە تەنیا ڕەنگی سوور نابەخشێتە تەماتە، بەڵکو چەندین ڤیتامین و سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، هەر کەسێکیش تەماتە بەبێ توێکڵەکەی بخوات، هەموو ئەو ڤیتامینە گرنگانە لەدەستدەدات، وەک سەنتەری "ئید" بۆ زانیارییەکانی بەکارهێنەر باسیکردووە.

مادەی "لیکۆبین" سەر بە خێزانی "کارۆتین"ـە و، وەکو دژەئۆکسید کار دەکات و، خانەکانی لەش دەپارێزێت، بێجگە لەوەی بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی کۆڵیسترۆڵی خراپ LDL، هەروەها ماددەی "لیکۆبین" دەتوانێت ڕێژەی کۆلیسترۆل لەناو خوێندا داببەزێنێت و بەشداری بکات لە خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.

شایەنی باسە، دەتواندرێت سوود لە توێکڵی تەماتە وەربگیرێت تەنانەت لە کاتی کوڵاندن و سوورکردنەوەشدا، چونکە لەو دوو حاڵەتانەشدا پارێزگاری لە گرنگییەکەی خۆی دەکات.

إرسال تعليق