Ads (728x90)

باوکێک بۆ مارەیی كچەكەی، داوای (یەك ملیۆن سەڵەوات) لە زاوا دەكات
باوكی كچێكی ئوردونی، بۆ بە شوودانی كچەكەی، داوای مارەییەكی جیاواز و ناوازەی لەو كوڕە كردووە كە هاتووەتە خوازبێنی كچەكەی، ئەویش لێدانی (یەك ملیۆن سەڵەوات)ە لەسەر پێغەمبەری خۆشەویست حەزرەتی موحەممەد (دخ)، ئەوەیان وەکو مارەیی پێشەکی.

وێڕای ئەوەش، باوكی كچەكە داوای (یەك ملیۆن كردەوەی چاك)ی لە زاوا كردووە وەكو مارەیی پاشەكی، هەروەها باوكەكە سوور بووە لەسەر نووسینەوەی مارەییەكە لە دووتووێی گرێبەستی هاوسەرگیرییەكە وەكو خۆی، بەبێ ئەوەی باوکەکە ببێتە هۆكار بۆ هەر تێچووێكی دارایی لەسەر زاوا.

پێگە ئەلیكتڕۆنییە ئوردونییەكان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەڵێن، کچەکە لە ناوچەی ”چیای سەوز” لە جەرگەی عەممانی پایتەخت دادەنیشێت، هەروەها كچەكە خوێندكارە لە كۆلیژی پزیشكی و بەمزووانە بڕوانامەی زانكۆیی بەدەستدەهێنێت، زاواش گەنجێكی ئوردونییە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە.

شایەنی وتنە، مامۆستای ئایینیەکە كە مارەبڕینەكەی ئەنجامداوە و ئەوانەشی ئامادەی ڕێوڕەسمی گرێبەستەكە بوون، تووشی موفاجەئە و سەرسوڕمان بوون لە داواكارییەكەی باوكی كچەكە.

إرسال تعليق