Ads (728x90)

پاریس سانجێرمان پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی فەڕەنسی قایمتر کرد
یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامە لەدرێژەدان بەزنجیرە سەرکەوتنەکانی، لەو ڕووەوە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی پلە یەکی فەڕەنسی (لیگاوەن)ـدا، درەنگانێکی دوێنێ شەو یانە پاریسییەکەلەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە یاری لووتکەدا لە یانەی مۆناکۆی بردەوە.

گۆڵەکانی پی ئێس جی لەلایەن هەریەک لە "ئیدیسۆن کاڤانی" دوو گۆڵ و "ئیزیکوێل لاڤێزی" لە خولەکەکانی ٥٧ و ٧٣ و ٨٣ـدا تۆماریانکرد، هەروەها توانی گرێکوێرەی یانەی مۆناکۆ بکاتەوە، چونکە ساڵانێکە بردنەوەیان بەسەر ئەو یانەیە لەناو یاریگاکەیاندا بەدەستنەهێناوە.

بەو بردنەوەیەش، کۆی خاڵەکانی یانەی پاریس سانجێرمان گەیشتە ١٢ خاڵ لە چوار یاریدا و، بە تەنیا لە لووتکەی ڕیزبەندی خولەکەدایە.

إرسال تعليق