Ads (728x90)

دیماریا درێسی پاریس سانجێرمانی بەرز کردەوە
پاش گفتوگۆیەکی زۆر، دواجار یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی سەرکەوتوو بوو لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی ئەرجەنتینی (ئەنخێل دی ماریا) و، توانی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بیگوازێتەوە بۆ شاری ڕووناکی لە پاریس.

(ئەنخێل دی ماریا) دوای پەیوەندیکردنی بە یانە پاریسییەکەوە، لە یەکەم لێدوانیدا تەئکیدیکردەوە لەوەی کە ئامانجی سەرەکی لەگەڵ پاریسییەکان بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگە.

ئەو هەروەها باسی لەوەش کرد، کە یاریکردن لە تەنیشت (ئیبراهیمۆڤیچ و ڤیراتی و کاڤانی)، جێگەی شانازیە و، پێشیوایە کە سوودی زۆر دەبینێت لەو ئەزموونە نوێیەی.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، (ئەنخێل دی ماریا) ئاماژەیکرد بەوەی، کە هەوڵدەدات بە زووترین کات خۆی لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکانی بگونجێنێت و، کۆشش دەکات لە پێناو خۆاراستن لەو کێشانەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ڕووبەڕووی بووبووەوە.

شایەنی باسە، لە کاتی ناساندنیدا، (ئەنخێل دی ماریا) درێسی ژمارە 11 ی بەرز کردەوە

إرسال تعليق