ئێوارەی ڕۆژی شەممە 8/8/2015، زانای گەورەی جیهانی ئیسلامیی، (وەهبە زوحەیلی)، لە تەمەنی (83) ساڵییدا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو یەکێک بوو لە دیارترین زاناکانی ئەهلی سوننە لە وڵاتی سوریا و ناوچەکە، کە بە سیفەتی (پسپۆڕ) ئەندامی زۆرێک لە مەجمەعە فیقهییە دیارەکانی (جەددە، مەککە، هیند، ئەمریکا، سودان) بووە، لە ساڵی (2008)ـدا و لە میانی ئاهەنگی پێشوازیی لە ساڵی نوێی کۆچیدا، کە لە لایەن حکومەتی مالیزیاوە ساز کرابوو، خەڵاتی باشترین کەسایەتیی ئیسلامیی پێبەخشراوە.
پوختەیەک لە ژیاننامەی (وەهبە زوحەیلی)
| دکتۆر (وەهبە زوحەیلی) لە ساڵی (1932) لە شاری (دێر عەتییە) لە (ڕیفی دیمەشق) لە دایک بووە، باوکی حافز قوڕئان و جوتیار و بازرگان بووە، لە ساڵی (1963) بڕوانامەی دکتۆرای لە (شەریعەتی ئیسلامیی) بە پلەی یەکەم بەدەستهێناوە.
| خاوەنی چەندین پڕۆگرامی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی بووە لەسەر قوڕئان و ژیان لە هەریەک لە وڵاتەکانی سوریا و ئیماڕات و کوەیت، سەرپەرشتی چەندین نامەی ماستەر و دکتۆراشی کردووە.
| خاوەنی چەندین کتێبی دانراوی گرنگە لە بوارەکانی (فیقهـ و شەریعەت و تەفسیر) و بەشێکی دیکە لە زانستە ئیسلامییەکان، لە دیارترین و گرنگترین کتێبە دانراوەکانیشی (موسوعة الفقه الاسلامی وأدلته) و (التفسیر المنیر).
| ناوبراو خاوەنی هەڵوێستی ڕوون و بوێرانە و شەرەفمەندانە بووە سەبارەت بە شۆڕشی سوریا و بەرگرییکردن لە ئەهلی سوننە لەو وڵاتەدا و لەگەڵ ئازاری گەلەکەیدا بووە.
خوای گەورە زانای ناوبراو و هەموو زانایانی سەرڕاست و ڕاستگۆی ئیسلام بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادیان بکات و جێگەکەیان بە کەسانی لێهاتووتر و زاناتر پڕ بکاتەوە.

إرسال تعليق