Ads (728x90)

مۆرینیۆ بووەتە سەرچاوەی سەرنجڕاکێشانی یاریزانانی بەرشەلۆنە
بەڕێوبەری هونەری ئێستای یانەی چێلسی ئینگلیزی و پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، "خۆزێ مۆرینیۆ"، بووەتە سەرچاوەی سەرنجڕاکێشانی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ"ـی کەتەلۆنی باسی ئەوەیکردووە، کە "خۆزێ مۆرینیۆ" بەهایەکی گەورەی لەلای یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە یاریزانانی بلۆگرانا ڕێز لەو ڕاهێنەرە ناگرن.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە دووپاتیکردووەتەوە لەوەی، کە "سیسک فابریگاس"ـی یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە و ئێستای چێلسی، ئاماژەی بەوە داوە، کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە کلیلی گەڕانەوەی بووە بۆ لەندەن و پەیوەندیکردن بە یانەی بلۆز.

دوێنێش هێڕشبەری پێشووی بەرشەلۆنە و ئێستای چێلسی، "پێدرۆ ڕۆدرێگز"، دووپاتی لەوە کردووەتەوە، کە گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە هۆکاری سەرەکی بووە بۆ چوونی بۆ یاریگای "ستامفۆرد برێدج" و پەیوەندیکردنی بە یانەی بلۆز.

إرسال تعليق