Ads (728x90)

مانچستەر سیتی سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ئیمزای "نیکۆلاس ئۆتامێندی"
پێگەی فەرمی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، هەواڵی یەکلاییکردنەوە و واژۆکردنی گرێبەستێکی یانەکەیانی لەگەڵ بەرگریکاری ئەرجەنتینی (نیکۆلاس ئۆتامێندی) راگەیاند.

وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، (نیکۆلاس ئۆتامێندی) لە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی پەیوەندیکردووە بە ریزەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، ئەوەش بە گوێرەی بۆندێکی پێنج وەرزە.

لەلایەن خۆشیەوە (نیکۆلاس ئۆتامێندی) بۆ کەناڵی فەرمی یانەی مانچستەر سیتی قسەیکرد و وتی: "من هاتووم بۆ ئێرە بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاست و تواناکانی خۆم، لەهەموو یارییەکانیشدا دەجەنگم، یاریی بە یاریی دەجەنگم بۆ ئەوەی تیپەکەم بگەیەنمە لوتکە، هیواخوازیشم بتوانین نازناوە جیاوازەکان بەدەستبهێنین."

هەرچەندە یانەی مانچستەر سیتی بڕی گرێبەستەکەی (نیکۆلاس ئۆتامێندی) ئاشکرا نەکردووە، بەڵام تۆڕی هەواڵی وەرزشیی (سکای سپۆڕت) رایگەیاندووە، کە ئەو یاریزانە بە نزیکەی 32 ملیۆن پاوەند پەیوەندیکردووە بەو یانە ئینگلیزییەوە.

شایەنی باسە، (نیکۆلاس ئۆتامێندی) درێسی ژمارە 30 لەگەڵ شینپۆشەکانی شاری مانچستەر دەپۆشێت و، چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین گرێبەستەکانی پرێمەرلیگ و ئەوروپا لە مێرکاتۆ و، گۆڕانکارییەکی گەورەش لە هێڵی بەرگری ئەو یانەیەدا دروستبکات.

إرسال تعليق