Ads (728x90)

تویتەر گۆڕانکارییەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئاشکرا دەکات
لە گۆڕانکارییەکی گرنگی تازەدا، بەكار ھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) لەمەودوا دەتوانن بێسنوور پیت لە نووسینی جریوە راستەوخۆكانیاندا بەكاربھێنن.

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایدەگەیێنێت، كە سنورداركردنی بەكارھێنانی 140 پیتیی نووسین لە جریوەکاندا نامێنێت و، بەكارھێنەرانیش لەمەودوا دەتوانن بێسنوور پیت لە نووسینی جریوە راستەوخۆكانیاندا بەكاربھێنن.

بەپێی ئەو روونكردنەوەیەی لە (تویتەر)ـەوە بڵاوكراوەتەوە، بەكارهێنەران دەتوانن جریوەی راستەوخۆ بەو درێژییەی خۆیان دەیانەوێت بنووسن، ئەو تایبەتمەندییە نوێیەش لەمڕۆوە لە هەریەك لە ئەپڵیكەیشنەكانی تویتەر لە (ئاندرۆید، ئای ئۆ ئێس و ماكۆس) و لە ماڵپەڕەكانی twitter.com و  TweetDeck بە شێوەیەکی ڕەسمی جێبەجێدەكرێت.

إرسال تعليق