Ads (728x90)

بەڵگەیەکی زانستیی نوێ لەسەر گەورەیی نوێژی بەیانی
لە کاتەکانی خۆشیدا، ئەو کاتانەی مرۆڤ پاداشتێکی دەستدەکەوێت یان خۆشحاڵ دەبێت بەهۆی کارێکی دڵخۆشکەر یان چێژوەرگرتنی لە دیمەنێکی جوان، لە هەموو ئەو کاتانەدا دەردانی مادەی "دۆبامین" زیاد دەبێت، کە بەرپرسە لە بەختەوەری.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کە نووستن لە شەودا یارمەتیدەر دەبێت بۆ مێشک لەسەر کەمکردنەوەی دەردانی ئەو مادەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕۆژدا بە شێوەیەکی باشتر دەریبدات، هەروەها هەڵسانەوەی زوو لە خەو پێش خۆرهەڵاتن یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەردانی بڕێکی زۆر لە مادەی "دۆبامین"، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ مێشک لەسەر ئەداکردنی کارەکانی بە لێهاتووییەکی بەرزتر و چێژوەرگرتن لە بەختەوەری و حەسانەوەی دەروونی.

پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ" زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا باسی ئەو دەرکەوتە زانستییەی کردووە و دەفەرمووێت*: "ئەگەر یەکێکتان نووست، شەیتان سێ گرێ لە پشتە سەری دەدات بۆ ئەوەی بە خەبەر نەیەت بەیانی زوو هەستێتەوە، بۆیە شەوێکی درێژت لە بەردەمدایە بۆ خۆت بخەوە، ئینجا کاتێک مرۆڤ بە خەبەر دێت و زیکری خوای گەورە دەکات، گرێیەک لەو سێ گرێیە دەبێتەوە، ئەگەر دەستنوێژی گرت گرێی دووەم دەبێتەوە، ئەگەر نوێژیشی کرد گرێی سێیەم دەبێتەوە، ئەوجا چوست و چالاک و دڵخۆش دەبێت، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بووە و ئەرکە ئایینییەکەی جێبەجێ نەکردووە، ئەگەر وا نەکات ناڕەحەت و دڵتەنگ و بێتاقەت دەبێت، چونکە فەرمانی خوای جێبەجێ نەکردووە و لە ڕێچکەی خواناسان لایداوە.

لێرەدا لە فەرموودەکەی پێغەمبەر و لە لێکۆڵینەوە زانستییەکە خاڵێکی هاوبەشی زۆر گرنگ هەیە، ئەویش هەستکردن بە بەختەوەری و دڵخۆشییە لە کاتی زوو هەستانەوە لە خەو لە بەیانیاندا، بۆیە پێویستە بە گرنگی بۆ ئەو بابەتە بڕوانین و، ئەو موعجیزەیەی نوێژی بەیانیان کە حەزرەت "دخ" نیشانەیکردووە کاری لەسەر بکەین و بیکەینە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ زیاتر بایەخدان بە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی.

* دەقی ئەسڵی فەرموودەکە: "يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ إِذَا هُوَ نَامَ ثَلاَثَ عُقَدٍ ، يَضْرِبُ مَكَانَ كُلِّ عُقْدَةٍ : عَلَيْكَ لَيْلٌ طَوِيلٌ ، فَارْقُدْ ، فَإِنِ اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ ، انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ ، فَإِنْ تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ ، فَإِنْ صَلَّى انْحَلَّتْ عُقَدُهُ ، فَأَصْبَحَ نَشِيطًا طَيِّبَ النَّفْسِ ، وَإِلَّا أَصْبَحَ خَبِيثَ النَّفْسِ كَسْلاَنَ).. [رواه مسلم]".

إرسال تعليق