Ads (728x90)

دوو تایبەتمەندی زۆر ناوازەی قوڕئانی پیرۆز، کە هەموو کەس نایانزانێت!
|| تایبەت بە قەڵەم پرێس

تایبەتمەندییەکانی قوڕئانی پیرۆز هێندە زۆرن لە ژماردن نایەن، بەڵام بەشێکیان زۆر ناوازەن، کە لای هەموو کەسێک زانراو نین، بۆیە لێرەدا هەڵوێستە لەسەر دوو لەو تایبەتمەندییە ناوازانە دەکەین، کە بایەخێکی یەکجار گرنگیان هەیە بۆ مرۆڤی موسڵمان.

یەکەم/ هەرگیز قوڕئانی پیرۆز تا ڕۆژی دوایی دێت هاوڕێکەی خۆی (ئەو کەسەی دەیخوێنێتەوە) ڕیسوا و شەرمەزار ناکات، هەمیشە ئەو باوەڕە بەهێزەت هەبێت کە قوڕئانی پیرۆز بەختەوەر و کامەرانت دەکات، ئینجا بەردەوام وات لێدەکات هەست بە خۆشبەختی بکەی، ئینجا بەرزت دەکاتەوە و پایە و کەسایەتیت بڵند دەکاتەوە، تا ئەو ساتەوەختەی لە ڕۆژی دوایی لە بەردەم خوای گەورە دەوەستیت، لەوێ دەبێتە تکاکار بۆت، تکاکردنەکەشی قەبول دەکرێت و سەربەرزانە و شکۆمەندانە لەو هەڵوێستە سەختە دەربازت دەبێت.

دووەم/ هەر کەسێک قوڕئانی پیرۆز بخوێنێتەوە، خوای گەورە هێزێکی وای پێدەبەخشێت کە بەرگەی هەموو ناخۆشییەکان بگرێت، کە لەلایەن مرۆڤەکانەوە بۆی دێن، بە جۆرێک کە ئازارچەشتن لە دەست مرۆڤەکان بە شتێکی پێشبینیکراو و چاوەڕوانکراو دەبینێت، کەمتەرخەمی و درێغی خەڵکیش لە بەرامبەری بە شتێکی ئاسایی دەبینێت، ئینجا دەگاتە قۆناغێکی گرنگ لە ژیانی خۆی کە هەرگیز بایەخیان پێنادات و نایانبینێت، چونکە هاوڕێیەتییە هەمیشەییەکەی لەگەڵ قوڕئانی پیرۆز وای لێدەکات بەس خوای گەورە ببینێت.

إرسال تعليق