Ads (728x90)

جیاوازی دونیا و ئاخیرەت لە دیدی پێشەوامان "عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب"
پێشەوای گەورە و جێنشینی چوارەمی ئیسلام، عەلى کوڕی ئەبو تاڵیب (خوا لێی ڕازی بێ)، کە ئەوپەڕی ڕەوانبێژی لە وتەکانیدا بەرجەستەیە، لە یەکێک لە وتە هەرە واتادارەکانیدا ئامۆژگاریمان دەکات و دەفەرمووێت:

"دونیا ڕوو لە بەسەرچوونە و پشت لە ئێمە دەکات و کۆچی هەتا هەتایی دەکات .. ئاخیرەتیش ڕوو لە دەرکەوتنە و ڕوو لە ئێمە دەکات و هاتنەکەشی بۆ هەتا هەتایەیە .. هەر یەکێکیشیان (دونیا و ئاخیرەت) ڕۆڵە و پیاوی پەیوەست بە خۆی هەیە، جا ئێوە بوێر بن و، گرەوەکە لە ئارەزووە فریودەرەکان ببەنەوە و، ببن بە ڕۆڵە و پیاوی ئاخیرەت و ڕوو لە ئەو بن.. نەشکەن فریو بدرێن و، گرەوەکە بدۆڕێنن و، ببن بە ڕۆڵە و پیاوی دونیا، چونکە چاک بزانن ئەمڕۆ (لە دونیادا) کاتی کارکردنە و لێپرسینەوە نییە، بەڵام هاوکێشەکە درێژە ناکێشێت و هەموو شتێک دەگۆڕێت، چونکەسبەینێ (لە ئاخیرەتدا) کاتی لێپرسینەوەیە و کارکردن نییە".

دەقی ئەسڵ فەرموودەکە:

"ارْتَحَلَتِ الدُّنْيا وهيَ مُدْبِرَةٌ، وارتَحَلَتِ الآخرةُ وهِيَ مُقْبِلَةٌ فَكُونوا مِنْ أبْنَاءِ الآخِرَةِ ولا تَكونُوا مِنْ أبناءِ الدُّنْيا، اليومَ العمَلُ ولا حِسَابَ وغدًا الحِسَابُ ولا عَمَلَ".

لە بابەتەکانی بەڕێوبەری ماڵپەڕ

إرسال تعليق