پێگەی فەرمی یانەی چێڵسی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، هەواڵی واژۆکردنی گرێبەستێکی یانەکەیانی لەگەڵ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ماتادۆر و یانەی بلۆگرانا، (پێدرۆ ڕۆدرێگز) بڵاوکردەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ماوە و نرخی گرێبەستەکە بدەن.
تۆڕی هەواڵی (BBC) رایگەیاندووە، بۆندی (پێدرۆ ڕۆدرێگز) بۆ ماوەی چوار وەرزە و، بە بڕی 21 ملیۆن پاوەند لە یانەی بەرشلۆنەوە گواستراوەتەوە بۆ یانەی چێڵسی.
پەیوەندیکردنی (پێدرۆ ڕۆدرێگز) بە یانە لەندەنییەکە بۆ ئەوەیە تا دەرفەتی بۆ بڕەخسێت بە شێوەیەکی سەرەکی یاری بکات، چونکە لە یانەی بلۆگرانا وەکو یاریزانێکی بنەڕەتی لە پلانەکاندا پشتی پێنەدەبەسترا.
شایەنی باسە، (پێدرۆ ڕۆدرێگز) تەمەنی ٢٨ ساڵە، لەماوەی یاریکردنیشی بۆ ماوەی حەوت وەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە، توانیوویەتی چەندین نازناو و دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنێت، لەوانە سێ نازناوی (چامپیۆنزلیگ).

إرسال تعليق