Ads (728x90)

لە یاری لووتکەدا، مانچستەرسیتی شکستیهێنا بە چێلسی
لە یاری لووتکەی هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلیزی، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی لەناو یاریگەی (ئیتیحاد) بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٥٤ هەزار هاندەر بەیەکگەیشتن.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی ئاستبەرزی ئەرجەنتینی (سێرجیۆ ئەگوێرۆ) توانی لە خولەکی ٣١ـدا گۆڵێکی زۆر جوانی تۆمارکرد و ئەو گێمەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمی یارییەکە، یاریزانانی یانەی چێڵسی بە هێرشی مەترسیدار هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوو، تا سەرەنجام بەرگریکاری یانەی ستیزن (کۆمپانی) لە خولەکی ٧٩ـدا گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

شینپۆشەکانی مانچستەر لە خولەکی ٨٥ـی یارییەکە و لە ڕێگەی یاریزان (فێرناندینهۆ) گۆڵی سێیەمی خۆیان تۆمار کرد و داو بزماریان لە تابووتی یانەی چێلسی گیر کرد.

بەو ئەنجامەش،  یانەی مانچستەر سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی چێلسیش لە دووەم تاقیکردنەوە شکستیهێنا لە مسۆگەرکردنی سەرکەوتن و سێ خاڵ.

إرسال تعليق