Ads (728x90)

ژمارەی حاجیانی بەشداربوو لە فەڕیزەی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
وەزارەتی حەجی سعودیە پێشبینیکردووە، کە ژمارەی حاجیان لەمساڵدا بگاتە ملیۆنێک و ٣٥٥ هەزار حاجی لە دەرەوەی شانشینی عەڕەبی سعودیە، ١٨٥ هەزاریش لەناوەوەی وڵات، ئاماژەشی بەوە کردووە کە کۆی ئەو حاجیانەی تا دوێنێ گەیشتوونەتە ناو خاکی سعودیە، ژمارەیان دەگاتە ٩٩ هەزار حاجی.

لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانی خۆیان چڕ کردۆتەوە و سەرقاڵی ئامادەکاریکردنن بۆ پێشوازیکردن لە حاجیان و، دابینکردنی پێداویستییەکانیان و، ئاسانکاریکردن بۆیان لە پێدانی ڤیزا و، ڕێکخستنی نرخ و خزمەتگوزارییەکان و، چاکترکردنی شێوازەکانی گواستنەوە و هاتوچۆ.

جێگەی باسە، حکومەتی سعودیە پلانێکی گشتگیر و تۆکمەی داناوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی فەڕیزەی حەج بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، کە چاوەڕوان دەکرێت بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەدیبکرێت لەو ڕووەوە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

إرسال تعليق