Ads (728x90)

ئامۆژگارییەکی گرانبەهای پێغەمبەر بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین
لە ئەبو مەسعود عوقبەی کوڕی عەمری ئەلئەنساڕی ئەلبەدری "خوا لێی ڕازی بێت" هاتووە، پێغەبەری ئازیزمان "دروودی خوای لەسەربێت" فەرموویەتی: "مانگ و خۆر دوو نیشانەن لە نیشانەکانی خوای گەورە، کە خوای گەورە بەندەکانی پێدەترسێنێت تا ببێتە هاندەرێک بۆ ئەوەی ڕەچاوی ئەو نیشانانەی خوای گەورە بکەن و گوێڕایەڵ و ملکەچی فەرمانەکانی بن، خۆرگیران و مانگگیرانیش بەهۆی مردنی هیچ کەسێک ڕوونادات، بۆیە ئەگەر شتێکتان لێ دیتن (بۆ نموونە هەستکردن بە بێزاری و هەراسانی بەهۆی گەرماوە) نوێژ بکەن و دوعا بکەن تا ئەوەی بینیووتانە لێیان لەسەرتان لادەچێت".

پێغەبەری ئازیز "دروودی خوای لەسەربێت" لە ڕێگەی ئەو فەرموودەیەوە ئامۆژگارییەکی گرانبەهامان پێشکەش دەکات، کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆڵی گەرمایەیە، کە لە ئێستادا وڵاتانی جیهان و ناوچەکە و هەرێمەکەمانی گرتووەتەوە، ئەویش بە پاڕنەوە و دوعاکردن و نزاکردن لە خوای گەورە.

هەروەکو پزیشکەکان لەسەر هەمان ڕێچکەی پێغەبەری ئازیز "دروودی خوای لەسەربێت" ئامۆژگاریمان دەکەن، کە چەندە لە توانامادا هەبێت ڕاستەوخۆ خۆمان نەخەینە بەر تیشکەکانی خۆر، تا هەموو لایەکمان بتوانین ئەو شەپۆڵی گەرمایە تێبەڕێنین، کە لە چەند وڵاتێکدا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی.

هەروەکو پێویستە جەستەمان بە بڕێکی زیاتر لە شلەمەنییەکان قەرەبوو بکەینەوە و، لە کاتی پێویستیش سەرمان دابپۆشین.

دەقی ئەسڵی فەرموودەکە:

" إِنَّ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِمَا عِبَادَهُ وَإِنَّهُمَا لا يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ مِنْ النَّاسِ فَإِذَا رَأَيْتُمْ مِنْهَا شَيْئًا فَصَلُّوا وَادْعُوا اللَّهَ حَتَّى يُكْشَفَ مَا بِكُمْ " رواه مسلم .

إرسال تعليق