Ads (728x90)

کاتێک ئیسلام وەکو خۆی جێبەجێدەکرا
لە کتێبەکانی مێژوودا هاتووە، هەندێک لە جێنشینەکانی پێشووی ئیسلام، کۆمەڵە یان لیژنەیەکیان پێکدەهێنا لە ژێر ناوی "لیژنەی دڵخۆشکەرانی نەخۆش و غەریبان"، ئەندامەکانی ئەو لیژنەیە مووچەخۆر بوون و مانگانە مووچەکانیان لە "بیت المال" وەردەگرت.

کاری فەرمانبەرانی ئەو لیژنەیە ئەوە بوو، دەچوونە نەخۆشخانەکان و سەردانی نەخۆشەکانیان دەکرد بە مەبەستی پێشکەشکردنی دڵنەوایی و دڵخۆشکردنیان و ڕەواندنەوەی خەمەکانیان، ئەگەر کەسێکی غەریبشیان ببینیبوایە لە بازاڕ یان لە مزگەوت یان لە هەر شوێنێک، کە هاتۆتە وڵاتەکەیان، دەچوونە لای و خزمەتیان دەکرد و دڵیان خۆش دەکرد و نەیاندەهێشت هەست بە دڵتەنگی و خەم و ناخۆشی بکات.

خەلیفەی موسڵمانان مانگانە مووچەی بۆ ئەو لیژنەیە تەرخان دەکرد، بۆ ئەوەی ئەو کارە ببێتە هاندەرێک بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک، ئینجا تو خودا کارێک هەیە لەوە جوانتر و گەورەتر و سوودبەخشتر.

بەڵام بیرمان نەچێت، ئەوە کاتێک بوو کە ئیسلام وەکو خۆی جێبەجێدەکرا و، بۆ مەرام و مەبەستی سیاسی و شەخسی بەکارنەدەهێنرا، بۆیە لەو ڕۆژگارەماندا هەر دەبێ بڵێین: نەفرەت لەوانەی وێنەیەکی شێوێندراو لە ئیسلام دەخەنە بەر چاوی خەڵک لە پێناو بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسیی و شەخسی.

إرسال تعليق