تایبەت بە قەڵەم پرێس
هاوسەرگیری لە مانگی شەوال و لە نێوانی ماوەی هەر دوو جەژنەکە و، تەنانەت لە پاش ئەو کاتەش، کارێکی دروستە، بۆ دڵنیایی زیاتریش پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) لەو کاتەدا هاوسەرگیری لەگەڵ عائیشەی دایکی ئیمانداراندا کردووە (خوا لێی ڕازی بێ)، هەر بۆیەش بەعزێک لە شەرعزانان بە کارێکی باشی دەزانن موسڵمانان لەو مانگە و ماوەیەدا هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.
ئیمامی (الرملی) لە کتێبەکەی خۆی (نهاية المحتاج إلى شرح المنهاج) لە بەرگی شەشەم دەڵێت: "سوننەتە موسڵمان لەو مانگەدا (شەوال) ژن مارە بکات و هەر لەو مانگەشدا بیگوازێتەوە، وە ڕێوڕەسمی ژن مارەکردنەکەش لەناو مزگەوتدا بێت".
لەو سۆنگەیەوە، ڕەشبینی لە هاوسەرگیریکردن لە نێوان ماوەی هەردوو جەژن (جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان) شتێکی دروست نییە، ئەو ناخۆشیانەشی بەسەر هلاوسەراندا دێت لەو ماوەیەدا، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی خودی ڕەشبینییەکە (پێغەمبەری ئازیزمان فەرموویەتی ڕەشبینی لە ئیسلامدا نییە و نابێ موسڵمانان ڕەشبین بن)، ئەوە لە کاتێکدا موسڵمانان بە شێوەیەکی گشتی نابێ ڕەشبین بن، نەک تەنیا لەو بابەتە، بەڵکو لە هەموو ڕووێکی ژیان.
ئەوەشی کە هەیە لە پەیوەند بەو بابەتەوە، ئەوەی لەناو خەڵکدا باوە کە هاوسەرگیری لە مانگی شەوال و لە نێوانی ماوەی هەر دوو جەژنەکە شتێکی پەسند و باش نییە، تەنانەت خەڵکانێک هەن دەڵێن هاوسەرگیری لەو مانگەدا دروست نییە، شتێکە لە سەردەمی نەفامێتییەوە ماوەتەوە، بەداخەوە کە تا ئێستاش لە بیری هەندێک کەسدا ماوە، چونکە لە سەردەمی نەفامێتی ڕەشبین دەبوون بە هاوسەرگیریکردن لە مانگی شەوال و لە نێوانی ماوەی هەر دوو جەژنەکە، تاوەکو پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) هات و ئەو بۆچوونەی لە هزر و بیری خەڵک سڕییەوە و بە کردەوە کاری بۆ لەناوبردنی ئەو شتە کرد، کاتێک لەو کاتەدا هاوسەرگیری لەگەڵ عائیشەی دایکی ئیمانداراندا کرد.
لێرەوە دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە هاوسەرگیری لە مانگی شەوال و لە نێوانی ماوەی هەر دوو جەژنەکە نەک هەر خراپ و ناپەسند نییە، بەڵکو وا باشە و سوننەتە کە موسڵمان لەو مانگەدا (شەوال) ژن مارە بکات و هەر لەو مانگەشدا بیگوازێتەوە، ئەو دەنگۆیانەش کە باس لەوە دەکەن هاوسەرگیری لەو مانگە و لەو ماوەیەدا شتێکی ناپەسند و خراپە، بانگەشەکردنە بۆ زیندووکردنەوەی نەریتە نەگونجاوەکانی سەردەمی نەفامێتی و هاندانە بۆ ڕەشبینی.
تێبینی/ ئەو کەسانەی لە حەجدان و ئیحڕامیان بەستووە، ژن بن یان پیاو، حەڕامە هاوسەرگیری بکەن، تەنانەت بە شێوەی بریکاریش (وکالة)، تاوەکو ئیحڕامەکەی دادەنێت، چونکە هاوسەرگیرییەکە لەو ماوەیەدا بە نادروست دەژمێردرێت.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق