ڕۆژێكیان جێنشینی سێیەمی موسڵمانان و سەحابەی بەڕێز عوسمانی كوڕی عەففان (خوا لێی ڕازی بێ) هاتە لای پێغەمبەری ئازیز "دخ"، لەو كاتەشدا پێغەمبەر "دخ" پاڵكەوتبوو و پێیەكانی دیار بوون.
پێغەمبەر "دخ" هەڵسایە سەر پێ و سەلامی لێكرد و داینیشاند و ئینجا خۆیشی دانیشت، پێش ئەویش هەریەك لە "عومەری كوڕی خەتاب" و "ئەبوبەكری سەدیق" خوا لێیان ڕازی بێ هاتبوونە لای، بەڵام پێغەمبەر "دخ" بە هاتنی ئەوان لە شوێنی خۆی نەجووڵا بوو و هەڵنەستابووەوە!.
بۆیە حەزرەتی عائیشە (خوا لێی ڕازی بێ) پرسیاری لە پێغەمبەر "دخ" كرد: ئەی پەیامبەری خوا، نەمبینی بە هاتنی "عومەری كوڕی خەتاب" و "ئەبوبەكری سەدیق" شێوەی خۆت تێكبدەی و لە شوێنی خۆت بجووڵێی، وەكو چۆن ئەوەیانت بۆ "عوسمانی كوڕی عەففان" كرد؟!.
پێغەمبەر "دخ" فەرمووی: "عوسمانی كوڕی عەففان" پیاوێكی شەرمنە، بۆیە ئەگەر ڕێگەم پێبدابا بێتە ژوورەوە و منیش پاڵكەوتووم، شەرمی دەكرد بێتە ژوورەوە، بەڵكو دەگەڕایەوە بەبێ ئەوەی ئەو كارەی هەیبوو لەلای من بۆی جێبەجێ بكەم.. ئەی عائیشە، چۆن شەرم لە پیاوێك نەكەم، كە فریشتەكان شەرمی لێدەكەن!، دیارە مەبەستی خۆشەویست "دخ" لەو پیاوە "عوسمانی كوڕی عەففان" بوو.

إرسال تعليق