لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، کە ڕاهێنانەکانی وەرزشی یۆگا، ئازارەکانی بەشی خوارەوەی پشت کەمدەکەنەوە، سوودەکانی ئەو ڕاهێنانانەش بە تەنیا کورت نابنەوە لەسەر بەهێزکردنی ماسوولکەکانی پشت، بەڵکو بەهێزکردنی ماسوولکەکانی سکیش دەگرێتەوە و، فشاری سەر بڕبڕەکانیش کەمدەکەنەوە.
توێژەران دەڵێن، مومارەسەکردنی ئەو وەرزشە جەستە بەهێزتر و نەرمتر دەکات و یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگی لەش، لەو بارەیەوە (دکتۆر. تۆد ئەلبێرت) سەرۆکی بەشی پزیشکی ئێسک لە نەخۆشخانەی (تۆماس جیفرسۆن) دەڵێت: "بۆم دەرکەوتووە کە وەرزشی یۆگا زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی بەشی خوارەوەی پشت".
ناوبراو داواش لە تووشبووانی ئازارەکانی پشت دەکات، کە بە بەردەوامی مومارەسەی ئەو وەرزشە بکەن، چونکە وازهێنان لەو وەرزشە وا دەکات ماسوولکەکانی پشت لاواز بن و ئازارەکە درێژخایەن بێت.
ئایا لە ئیسلامدا یۆگا هەیە؟
خوای گەورە شتێکی لەسەر فەڕز کردووین کە زۆر باشتر و گرنگترە لە یۆگا، ئەویش وەرزشی نوێژکردنە، چونکە چەندین توێژینەوە، کە لە وڵاتانی ئیسلامیدا ئەنجامدراون، سەلماندوویانە کە ئەو کەسەی پارێزگاری لەسەر نوێژکردن دەکات، بەڵکو هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ چوونە مزگەوت، کەمتر دووچاری کێشەکانی بڕبڕەی پشت دەبێتەوە.
ئەگەر بیریش لە ڕاهێنانەکانی وەرزشی یۆگا بکەینەوە، دەبینین جووڵە سەرەکییەکانی یۆگا هاوشێوەی جووڵەکانی نوێژکردنە، چونکە وەستان لە بەردەم زاتی تەعالا، ئینجا چەمینەوە (ڕکوع)، ئینجا سوجدە بردن، بە جووڵەی زۆر پێویست دادەنرێن بۆ تەندروستی بڕبڕەی پشت، چەشنی ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا.

إرسال تعليق